ئێمه هاتووین ،،پشت له دونیا ،، ڕوو له ده‌ریا که‌ین بڕۆ
ئێمه هاتووین ،،پشت له دونیا ،، ڕوو له ده‌ریا که‌ین بڕۆین
خه‌م بنێژین ،خه‌ونی ناخۆش تۆزی سه‌حرا که‌ین ،بڕۆین
پێکه‌نین،میوانی لێوان که‌ین ،له ڕوخساری ژیان
خه‌نده بۆ لێوی هه‌ژاران پڕ له مه‌عنا که‌ین ،بڕۆین
نه‌رمه ئاهه‌نگێک بگێڕین ،،ڕوح بلاوێنین ،،به ڕوح
شادی بێنین ،گریه لاده‌ین ،،به‌زمێ به‌ر پا که‌ین بڕۆین
ئێمه هاتووین ،قه‌تره قه‌تره‌ی ئه‌شکه‌کانوو بستڕین
زولفه‌کانی غه‌م له‌سه‌ر شانوو ،،به‌ده‌م با که‌ین،،بڕۆین
په‌نجه‌ره‌ی ژینتان به ڕووی خۆری ئه‌وینا وا بکه‌ین
گوندی چۆڵی مێهره‌بانی لێره ئاوا که‌ین بڕۆین
خه‌ونی دواڕۆژی نه‌وه‌ی داهاتوو هاتووین بێته دی
شۆڕشێ بونیاد بنێین و ،شوور و غه‌وغا که‌ین ،،بڕۆین
ئێمه هاتووین ،وه‌ک شه‌پۆلی بێ وچانین ،بێ وچان
وا پلانی توندی تۆفان لێره ڕیسوا که‌ین ،،بڕۆین
ئێمه هاتووین،تا شه‌وێکی ئه‌و دڵه‌ی خاڵه‌ی وه‌ها
له‌و شه‌وه شێعرانه دا هه‌ر شێت و شه‌یدا که‌ین ،،بڕۆین

- ۴۵۲
- ۱۵ خرداد ۱۳۹۵
دیدگاه ها (۱)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط