((ئه م هۆنراوه یه بانگه وازێک له پێناوی وه ستاندنی کچ کوش
((ئه‌م هۆنراوه‌یه بانگه‌وازێک له پێناوی وه‌ستاندنی کچ کوشتن و ژن جه‌زره‌به‌دان له کوردستان))
بێ شه‌ره‌فی ئه‌ی پیاوی کورد
تۆڵه‌ی ئه‌نفال ده‌که‌یته‌وه
بڕۆ ببه به عیراقی و ده‌ست به گونی
ئه‌نفالچییه کانته‌وه بگره
تۆڵه‌ی ئه‌نفال ده‌که‌یته‌وه
بڕۆ خوشکه‌که‌ت سه‌ر ببره
شه‌رف ناوڕانی کچانه
ژن گه‌ل نیه، رانه مه‌ڕه
ده‌فته‌ری خه‌م و خامه‌ی خه‌یاڵت هه‌ڵگره و سه‌ر هه‌ڵگره
هیچت ده‌س ناکه‌وێ له‌م ده‌فته‌ره
ئێره موڵگه‌ی جانه‌وه‌ره
ئێره تاپۆی میری شه‌ره
ئێره قه‌سابخانه‌ی کچه
ئێره نامۆخانهی کوڕه
ئێره ئاو دهستخانهی حیزبه
نووسه‌ر فلاش و ئاو به‌ره
دڵم کچێکی سه‌ر بڕدراوه
هه‌موو له‌شی پڕ خه‌نجه‌ره
رۆحم کچێکی نامۆیه
ده‌وری شیشبهند و چه‌په‌ره
هه‌ستم کچێکی دیله
قه‌یره کراوه، قه‌له‌نده‌ره
ئه‌م وڵاته چه‌ند بۆگه‌نه
ئاوده‌ستخانه‌ی که‌لله سه‌ره
ئه‌م وڵاته له سه‌ره‌وه بۆگه‌ن بوه
خواره‌وه‌شی خۆڕادهره
ئه‌م وڵاته بێ ده‌ستوور و بێ سنوور و
بێ سه‌واد و بێ ساوه‌ره
ئه‌م وڵاته بازارێکه
بایه قووش تێیدا جاڕ دهدڕه
ئه‌م وڵاته چووک بوته‌وه
له ناو گیرفانا په‌ڕ په‌ڕه
په‌رله‌مان پێڵاوگهیه
دز تێیدا یاسا‌و دادوه‌ره
وڵاتی شێخ زاناکانه
شێخ زانا شێخی ئه‌کبه‌ره
دڵه‌که‌م کچێکی زامداره
هه‌موو له‌شی پڕ خه‌نجه‌ره
دڵه‌که‌م خوێنی لێ ده‌تکێ
ئاڵ بووه ئه‌م ده‌ور و به‌ره
چاوی شاعیره که‌م کوێره
یان ره‌نگی خوێن بێ ئه‌سه‌ره
دڵم کچێکی کوژراوه
بێ تاوانه، تاوانکه‌ره
دڵم کچێکی سووتاوه
له سۆیی عیشقا سه‌ماکه‌ره
چه‌ند هه‌زارمین کچی کوژراوی کچه‌که‌م
چه‌ند هه‌زارمین خوشکی خنکینراوی خوشکه‌که‌م
چه‌ند هه‌زارمین دایکی سکسوتاوی دایکه‌که‌م
نا گه‌ردنم ئازاد مه‌که‌ن
گه‌ردنم شایانی گولله وکهللهم شایانی پێمه‌ره
چ! بکه‌م له‌م خاکه‌دا بێشه‌ره‌فه
هه‌ر چی سه‌رکرده و رێبه‌ره
چ بکه‌م!!هه‌موومان بێشهرفین
بو شه‌ره‌فی دۆڕاومان
بو شه‌رفی ئه نفالکراومان
بو شه‌رفی عه‌ره‌ب گاومان
ناوڕانی تو ده گه رین کچه‌که‌م
ناوڕانی تو پر له شه‌رف و شانازی و گه‌وهه‌ره
کچه‌که‌م تکایه ببه به قاحبه
به خوێنم خوشترم ده‌ویی له جاران
رۆحمت بۆ ده‌که‌م به پنجهره
قاحبه وشه‌یه‌کی پیرۆزه
ترۆپکه‌ی پاکی و راستگویه
قاحبه‌ی سیاست
قاحبه‌ی نیفاق
قاحبه‌ی خیانه‌ت
قاحبه‌ی دزیی
قاحبه‌ی ئایین
قاحبه‌ی کوشتن
قاحبه‌ی نووسین
ناوی قاحبه به وانه‌وه‌یه
پیسه، به‌دناوه، به‌دفه‌ره
بێ شه‌ره‌فی ئه‌ی پیاوی کورد
تۆڵه‌ی ئه‌نفال ده‌که‌یته‌وه
ماڵی میلله‌ت بدزه
میلله‌ت بکه به که‌ر و گا
ئه‌وسا یه‌ک به یه‌ک بیانکڕه
تۆڵه‌ی ئه‌نفال ده‌که‌یته‌وه
بڕۆ خوشکه‌که‌ت سه‌ر ببره
وڵاته‌که‌م قه‌سابخانه ی ژن و کچان
نه‌فره‌ت له‌وه‌ی خاوه‌نی خامه و ده‌فته‌ره
نه‌فره‌ت له‌وه‌ی که ده‌بینی، که ده‌نووسی، که ده‌هزری
گۆێ ناداته ئه‌م سه‌قه‌ره
چه‌ند هه‌زارمین کچی کوژراوی کچه‌که‌م
چه‌ند هه‌زارمین خوشکی خنکینراوی خوشکه‌که‌م
چه‌ند هه‌زارمین دایکی سکسوتاوی دایکه‌که‌م
نا گه ردنم ئازاد مه‌که‌ن
گه‌ردنم شایانی گولله وکهللهم شایانی پێمه‌ره
دڵه‌که‌م پارچه پارچه‌یه
هه‌ر پارچه‌ی سه‌د کچی کوژراوه
رۆحمی رزاند ئه‌م سه‌فه‌ره
وه‌ره پیره مێردم وه‌ره
ئه‌وه نه‌ورۆزم هاته‌وه
وه‌ره پیره مێردم وه‌ره
تا ئێستا رووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولله سنگی کچان بێ له هه‌ڵمه‌تا
وه‌ره پیری رۆحم وه‌ره
هه‌موو کچێکم هه‌ڵمه‌تبه‌ره
هه‌موو رۆژی سهیرانیکه
سووتانی کچ سه‌ماوه‌ره
هه‌موی شه‌وی شهوخوانیکه
گۆشتی کچ سفره را خه‌ره
وه‌ره پیری رۆحم وه‌ره
شاری ژینت، شارستانیتی په‌روه‌ره
دیموکراسی وا بانگ ده‌دا
ئاسمانیش هه‌ر دوو گۆێی که‌ره
نووسه‌رانت مه‌ستی باده‌ن
شارت نوستوه، بێ خه‌ته‌ره:
نهورۆزیک دێ له درگایه‌ک
چرپه‌یه‌ک دێ له په‌نجه‌ره
ئه‌م شه‌و شه‌م و زین و شیرین
حوکمی چه‌قویان له سه‌ره...
بێ شه‌ره‌فی ئه‌ی پیاوی کورد
تۆڵه‌ی ئه‌نفال ده‌که‌یته‌وه
بڕۆ ببه به عیراقی و ده‌ست به گونی
ئه‌نفالچییه کانته‌وه بگره
تۆڵه‌ی ئه‌نفال ده‌که‌یته‌وه
بڕۆ خوشکه‌که‌ت سه‌ر ببره
شه‌رف ناوڕانی کچانه
ژن گه‌ل نیه، رانه مه‌ڕه
ده‌فته‌ری خه‌م و خامه‌ی خه‌یاڵت هه‌ڵگره و سه‌ر هه‌ڵگره
هیچت ده‌س ناکه‌وێ له‌م ده‌فته‌ره
ئێره موڵگه‌ی جانه‌وه‌ره
ئێره تاپۆی میری شه‌ره
ئێره قه‌سابخانه‌ی کچه
ئێره نامۆخانهی کوڕه
ئێره ئاو دهستخانهی حیزبه
نووسه‌ر فلاش و ئاو به‌ره
دڵم کچێکی سه‌ر بڕدراوه
هه‌موو له‌شی پڕ خه‌نجه‌ره
رۆحم کچێکی نامۆیه
ده‌وری شیشبهند و چه‌په‌ره
هه‌ستم کچێکی دیله
قه‌یره کراوه، قه‌له‌نده‌ره
ئه‌م وڵاته چه‌ند بۆگه‌نه
ئاوده‌ستخانه‌ی که‌لله سه‌ره
ئه‌م وڵاته له سه‌ره‌وه بۆگه‌ن بوه
خواره‌وه‌شی خۆڕادهره
ئه‌م وڵاته بێ ده‌ستوور و بێ سنوور و
بێ سه‌واد و بێ ساوه‌ره
ئه‌م وڵاته بازارێکه
بایه قووش تێیدا جاڕ دهدڕه
ئه‌م وڵاته چووک بوته‌وه
له ناو گیرفانا په‌ڕ په‌ڕه
په‌رله‌مان پێڵاوگهیه
دز تێیدا یاسا‌و دادوه‌ره
وڵاتی شێخ زاناکانه
شێخ زانا شێخی ئه‌کبه‌ره
دڵه‌که‌م کچێکی زامداره
هه‌موو له‌شی پڕ خه‌نجه‌ره
دڵه‌که‌م خوێنی لێ ده‌تکێ
ئاڵ بووه ئه‌م ده‌ور و به‌ره
چاوی شاعیره که‌م کوێره
یان ره‌نگی خوێن بێ ئه‌سه‌ره
دڵم کچێکی کوژراوه
بێ تاوانه، تاوانکه‌ره
دڵم کچێکی سووتاوه
له سۆیی عیشقا سه‌ماکه‌ره
چه‌ند هه‌زارمین کچی کوژراوی کچه‌که‌م
چه‌ند هه‌زارمین خوشکی خنکینراوی خوشکه‌که‌م
چه‌ند هه‌زارمین دایکی سکسوتاوی دایکه‌که‌م
نا گه‌ردنم ئازاد مه‌که‌ن
گه‌ردنم شایانی گولله وکهللهم شایانی پێمه‌ره
چ! بکه‌م له‌م خاکه‌دا بێشه‌ره‌فه
هه‌ر چی سه‌رکرده و رێبه‌ره
چ بکه‌م!!هه‌موومان بێشهرفین
بو شه‌ره‌فی دۆڕاومان
بو شه‌رفی ئه نفالکراومان
بو شه‌رفی عه‌ره‌ب گاومان
ناوڕانی تو ده گه رین کچه‌که‌م
ناوڕانی تو پر له شه‌رف و شانازی و گه‌وهه‌ره
کچه‌که‌م تکایه ببه به قاحبه
به خوێنم خوشترم ده‌ویی له جاران
رۆحمت بۆ ده‌که‌م به پنجهره
قاحبه وشه‌یه‌کی پیرۆزه
ترۆپکه‌ی پاکی و راستگویه
قاحبه‌ی سیاست
قاحبه‌ی نیفاق
قاحبه‌ی خیانه‌ت
قاحبه‌ی دزیی
قاحبه‌ی ئایین
قاحبه‌ی کوشتن
قاحبه‌ی نووسین
ناوی قاحبه به وانه‌وه‌یه
پیسه، به‌دناوه، به‌دفه‌ره
بێ شه‌ره‌فی ئه‌ی پیاوی کورد
تۆڵه‌ی ئه‌نفال ده‌که‌یته‌وه
ماڵی میلله‌ت بدزه
میلله‌ت بکه به که‌ر و گا
ئه‌وسا یه‌ک به یه‌ک بیانکڕه
تۆڵه‌ی ئه‌نفال ده‌که‌یته‌وه
بڕۆ خوشکه‌که‌ت سه‌ر ببره
وڵاته‌که‌م قه‌سابخانه ی ژن و کچان
نه‌فره‌ت له‌وه‌ی خاوه‌نی خامه و ده‌فته‌ره
نه‌فره‌ت له‌وه‌ی که ده‌بینی، که ده‌نووسی، که ده‌هزری
گۆێ ناداته ئه‌م سه‌قه‌ره
چه‌ند هه‌زارمین کچی کوژراوی کچه‌که‌م
چه‌ند هه‌زارمین خوشکی خنکینراوی خوشکه‌که‌م
چه‌ند هه‌زارمین دایکی سکسوتاوی دایکه‌که‌م
نا گه ردنم ئازاد مه‌که‌ن
گه‌ردنم شایانی گولله وکهللهم شایانی پێمه‌ره
دڵه‌که‌م پارچه پارچه‌یه
هه‌ر پارچه‌ی سه‌د کچی کوژراوه
رۆحمی رزاند ئه‌م سه‌فه‌ره
وه‌ره پیره مێردم وه‌ره
ئه‌وه نه‌ورۆزم هاته‌وه
وه‌ره پیره مێردم وه‌ره
تا ئێستا رووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولله سنگی کچان بێ له هه‌ڵمه‌تا
وه‌ره پیری رۆحم وه‌ره
هه‌موو کچێکم هه‌ڵمه‌تبه‌ره
هه‌موو رۆژی سهیرانیکه
سووتانی کچ سه‌ماوه‌ره
هه‌موی شه‌وی شهوخوانیکه
گۆشتی کچ سفره را خه‌ره
وه‌ره پیری رۆحم وه‌ره
شاری ژینت، شارستانیتی په‌روه‌ره
دیموکراسی وا بانگ ده‌دا
ئاسمانیش هه‌ر دوو گۆێی که‌ره
نووسه‌رانت مه‌ستی باده‌ن
شارت نوستوه، بێ خه‌ته‌ره:
نهورۆزیک دێ له درگایه‌ک
چرپه‌یه‌ک دێ له په‌نجه‌ره
ئه‌م شه‌و شه‌م و زین و شیرین
حوکمی چه‌قویان له سه‌ره...
۲.۰k
۱۱ بهمن ۱۳۹۲
دیدگاه ها (۱)
هنوز هیچ دیدگاهی برای این مطلب ثبت نشده است.