{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

«English_for_kurdistan»

«English_for_kurdistan»
.
ڕێزمان چییە؟

هەر بەم هۆیەوە ڕێزمان هاوڕێی ئێوەیە....

#پێناسەی_ڕێزمان

ڕێزمان سیستمی زمانێک پێک دێنێت، هێندێ جار خەڵک وا بیر دەکەنەوە کە ڕێزمان کۆمەڵە" ڕێسا"ی زمانێکە ،ئەگەر ئێمە لە پێناسەی ڕێزمان لە واژەی "ڕێسا"کەڵک وەرگرین ، ئەو مانایە دەگەیەنێت کە ئێمە یەکەم جار دەبێ بنچینە و ڕێسای زمانێک دابمەزرێنین و دواتر ئاخاوتنی پێ بکەین ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە زمانەکان بەو جۆرە درووست نەبوون ، زمان لەو کاتەوە پێک هات کە مرۆڤ دەنگانێکی لە خۆوە دەربڕی کە بووە هۆی درووست بوونی وشە، دێڕ و ڕستە.
هیچ زمانێکی ئاسایی خۆڕاگر و پایەدار نییە ، هەموو زمانەکان بە پێی کات دەگۆڕدرێن ، ئەو شتەی ئێمە وەک ڕێزمان دەیناسین زایەڵەی ساکاری زمانێکە لە کاتێکی تایبەت .
ئایا بۆ فێر بوونی زمان ئێمە دەبێ ڕێزمان بخوێنین؟
کورترین وەڵام " نا " دەبێت .
زۆربەی خەڵکانی دونیا بە زمانی خۆماڵی خۆیان قسە دەکەن ،بێ ئەوەی پێویست بە خوێندنەوەی ڕێزمانیان هەبێت ، منداڵەکان قسە کردن دەست پێ دەکەن، بێ ئەوەی "ڕێزمان"بزانن ، بەڵام ئەگەر ئێوە لە فێربوونی زمانێکی بیانی پشت ئەستوورن ، وەڵامی بەرزتر " بەڵێ " دەبێت،
ڕێزمان دەتوانێ ئێوە لە فێر بوون و بە کەڵک بوونی زمانێک ، وەک هاوڕێیەک یاری بدات.
کاتێک ئێوە مانا و ناوەڕۆکی ڕێزمان یان " سیستمی" زمانێکتان فام کرد ، لە ناسینی زۆربەی بابەتەکان بە هێز دەبن ، بێ ئەوەی پێویست بە پرسیار کردن لە مامۆستایەک بێت یان بگەڕێنەوە بۆ کتێبێک .
کە واتە ڕێزمان شتێکی باش ببینن ، شتێکی ئەرێنی و شتێک کە ئێوە دەتوانن بە یارمەتی ئەو ڕێگای خۆتان بدۆزنەوە ، وەک تابلۆیەکی ڕێنووما یان نەخشەیەک.



#kurdishfile


#کورد
#کوردستان
#فرهنگ
#تمدن
#اصالت
دیدگاه ها (۲)

ئەگەر حەزت لە بارانەنابێ چەتری بۆ هەڵبگریئەگەر حەزت لە خەزان...

ڕێباز مەحموود

شێتەگیانهەر لە بەر بەێان تاکۆ نیۆەی شەۆلە بێداری بێ یان لە ک...

سەلام محەمەد

قەت خەیاڵت رۆیشتوە بۆ رۆژی خەبەری مەرگم...؟قەت دڵت سۆزی جوڵا...

"نەورۆز"ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز ھاتەوە جەژنێکی کۆنی کورد...

جارێکیان پێغەمبەری سەروەر (صل الله علیه والسلم ) بەلای ئافرە...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط