جارێکیان پێغەمبەری سەروەر (صل الله علیه والسلم ) بەلای ئا
جارێکیان پێغەمبەری سەروەر (صل الله علیه والسلم ) بەلای ئافرەتێکی بەساڵاچوودا تێپەڕی، ئافرەتەکە هەندێک کەلوپەلی پێبوو دەیویست هەڵیبگرێت، بە پێغەمبەری وت وەرە ئەو شتانەم بخە سەرشان تا هەڵیانگرم، ئافرەتەکە نەیدەزانی ئەو کەسە پێغەمبەرە.
پێغەمبەرەمان شتەکانی لە جیاتی هەڵگرت و شتەکان و ئافرەتەکەی بە سەلامەتی گەیاندەوە ماڵ، لێرەدا ئەو ئافرەتە ویستی سوپاسی بکات و پێیوت: بەڕاستی من بەختەوەرم بەو هاوکاریکردنەت، زۆر خۆشحاڵم بە تۆ، بۆیە لە پاداشتی ئەو کارەت ئامۆژگارییەکت پێشکەش دەکەم کە پێشتر پێشکەشی هیچ یەکێکم نەکردووە.
ئینجا تۆ بڵێی ئامۆژگاری ئەو پیرەژنە بۆ پێغەمبەری سەروەر چی بێت؟!، پێغەمبەرەمان فەرموو: فەرموو ئامۆژگارییەکەت بڵێ.. ئافرەتەکە بە پێغەمبەری وت: کوڕەکەم پیاوێک هەیە درۆزن و شێتە، ناوی موحەممەدە، تاکە ئامۆژگاری من بۆ تۆ ئەوەیە کە باوەڕی پێ نەکەیت، چونکە درۆزن و شێتە!.
لێرەدا پێغەمبەری خۆشەویستمان بە پیرەژنەکەی فەرموو: دایکە گیان، ئایا پێش ئێستا تۆ ئەو پیاوەت بینیووە کە ناوی موحەممەدە؟!، پیرەژنەکە وتی: نەخێر نەمبینیووە.. پێغەمبەرەمان پێیفەرموو: ئێستا هەڵوێستت چی دەبێت ئەگەر ئەو کەسەی لە بەردەمت وەستاوە موحەممەد بێت؟!!.
لێرەدا پیرەژنەکە دەستیکردە گریان و بە پێغەمبەری وت: ئەوە تۆ موحەممەدی؟!، پێغەمبەرەمان پێیفەرموو: بەڵێ من موحەممەدم، بۆیە پییەژنەکە دەستبەجێ باوەڕی پێهێنا و شایەتومانی هێنا و وتی: اشهد ان لا اله الا الله واشهد ان محمد رسول الله.
ئەوەی لەو هەڵوێستە گەورەیەدا فێری دەبین ئەوەیە؛ مامەڵە و هەڵسوکەوتی جوان وا دەکات ئایین جوانتر و بەرزتر و کاریگەرتر بۆ خەڵک دەربخات، بە تایبەت بۆ بێباوەڕان، کە هاندەر و یارمەتیدەر دەبێت ئاسانتر سەرنجیان بکەوێتە سەر ئایینە جوانەکەمان و هەڵوێستی نەرێنیان لەسەر بگۆڕێت

۲.۱k
۱۲ تیر ۱۳۹۶
دیدگاه ها (۱)
هنوز هیچ دیدگاهی برای این مطلب ثبت نشده است.