چاوی مه‌ستت وا دیاره‌ فیتنه‌یێ به‌رپا ده‌کا

چاوی مه‌ستت وا دیاره‌ فیتنه‌یێ به‌رپا ده‌کا
خانی دین وه‌ک تورکی یه‌غمایی به‌ ناز یه‌غما ده‌کا

تورکی دیده‌ت به‌ دوو قه‌وسی حاجب و تیری موژه‌ت
بۆ گرفتی دڵ له‌ کاکۆڵت عه‌له‌م به‌رپا ده‌کا

چاوی فه‌تتانت ده‌کا سیڕڕی نیهانی دڵ عه‌یان
واقعی هه‌ر فیتنه‌ ئه‌سراری نیهان ئیفشا ده‌کا

مه‌ردومی چاوت که‌ دێته‌ سه‌ر سوپاهی جان و دڵ
وه‌ک قه‌جه‌ر دایم به‌ قیرقاجی نیگه‌ه ده‌عوا ده‌کا

چونکه‌ هیچ شاهید له‌ نیوانمان نه‌بوو رۆژی ئه‌زه‌ل
عه‌قڵ و دینم نایه‌ مستی، ئێسته‌ وا حاشا ده‌کا

گه‌ر به‌ ناحه‌ق بمکوژی نابێ که‌ که‌س مه‌نعی بکا
حاکمێ کافر بێ، سا ئه‌ڵبه‌ت عه‌داڵه‌ت وا ده‌کا

دڵ ده‌ڵێ [کوردی] وه‌کوو من ئاره‌زووی وه‌سڵی مه‌که‌
بۆچی تۆ مانع ده‌بی ئه‌م به‌نده‌ چۆن بێجا ده‌کا؟
دیدگاه ها (۱۰)

چـاوه‌که‌م بـیستـوومه‌ چـاوی نـادییـه‌ئـێسته‌ بــــۆ تـــۆ م...

روژی نه بوو ئه م دلبه ره بی ره حمه وه فا کا جاری نه بوو ئه ...

قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری گیانی مه‌ست و بێدارانـــی شـــــــه‌وخۆت...

ئه‌ی عاشقه‌ لووت به‌رزه‌کهئه‌ی عاشقه‌ لووت به‌رزه‌که‌رویشتیت...

نه‌ ئاو کۆتایی‌ بۆ هه‌یه‌‌و نه‌نووسین له‌سه‌ر ئه‌و!نه‌ مانگ ...

دایه گیان ده سمالی شانه و شان کراوی کؤنی تؤیا ره بی هه ر تاز...

‌ ته‌خته‌ ڕه‌شخۆشه‌ویستم!که‌ له‌ پۆلا دائه‌نیشمورد بۆ ته‌خته...

چاوه‌کــــــــــانتچاوه‌کانت دوو کتێبن، باسی ڕه‌نگی گوڵ ئه‌ک...

چنوور نامیق

#توشم_هات_و_توش_فرخ_له_قایکنیه له ده رگای هیچ پادشا یکتوشم ه...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط