لەیلا قاسم
لەیلا قاسم
کچێکی چاونەترس و زیرەک بوو؛ لەڕووی وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری بەعسدا بێ باکانە ڕایگەیاندبوو:
"بە کوشتنی من ھەزاران کورد لە خەوی نەزانی وشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا دەکەم."
بێگومان لەسێدارەدانی کچە کوردێک بەدەستی ڕێژیمی عێراق کاریگەرییەکی گەورەی کردە سەر لاوانی ئەو سەردەمەی کورد، کە ئەمەیش بووە ھۆی ئەوەی بە ھەزاران لاوی کورد پەیوەست بن بە دۆزی گەلەکەیان و ڕوو لە چیاکان بکەن.
لەیلایەک لە سێدارە درا، بەڵام ھەزاران لەیلا لەدایکبوون. دوای لەیلا قاسم لە سەرتاپای کوردستان ھەزاران منداڵی کورد بە ناوی لەیلاوە ناونران. لەیلا قاسم بوو بە چیرۆک و داستان و ھەڵبەستی شاعیرانی گەورەی کوردی وەک جگەرخوێن و مامۆستا هێمن و شێرکۆ بێکەس.
شێعری مامۆستا هێمن بۆ لەیلا قاسم:
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە!
کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی هاتێ، وتی جەلادی خوێڕی!
بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە
کە بـوومە قارەمانی میلەتی خۆم!
شێعری شێرکۆ بێکەس بۆ لەیلا قاسم
"نــاو"
گۆمێ شووی کرد بە ئاسۆیەک
لە باوەشی
سێیەم وەرزا
لە ناو شەبقی
دەم کەلا کچێکیان بــوو
بــۆ ناو گەڕان
هەر چـــی شــــاخــە ،کــۆبـوونەوە
هەر چــی باڵندە و درەختــە
گردبــوونەوە و
بە هــەموویـان
کچەکەیان ناونــا : "لـــەیـلا"!

- ۲.۸k
- ۱۶ آبان ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۲)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط