کچ:
کچ:
کاکه گیان! لاوی کوردی شۆخ و شه‌نگ
تا که‌نگێ ده‌بی وا بێ هه‌ست و ده‌نگ؟
دیلی، ژێر ده‌ستی، ئه‌سیری، تا که‌ی؟
ڕووتی، نه‌داری، فه‌قیری، تا که‌ی؟
له‌ژێر زنجیر و کۆتا ده‌ناڵی
مه‌گه‌ر دێوانه‌ی، شێتی، عه‌وداڵی؟
تێفکره خه‌ڵکی هه‌موو ئازاده
هه‌ر تۆ خه‌مناکی هه‌موو که‌س شاده
وه‌ره مه‌یدانێ له ڕێی نیشتمان
بکه قوربانی سه‌ر و ماڵ و گیان
کوڕ:
دێده گیان! کچی کوردی ژیکه‌ڵه!
داوێنی پاکت دوور بێ له په‌ڵه
((لینین)) ڕاپه‌ڕی ماڵی ((چار)) شێوه
تۆ هێشتا حه‌پسی له‌ژێر چارشێوه
کچی هه‌موو که‌س ئیمڕۆ سه‌ربه‌سته
هه‌ر هه‌قی کچی کورده پێ په‌سته
بپسێنه له‌پێ تۆ زنجیر و کۆت
دێده گیان بده یاری برای خۆت
له گوێن ((ژاندارک)) هه‌سته وه‌ک مه‌ردان
دوژمن وه‌ده‌رنێ له خاکی کوردان
*************************
*وتوێژی کچ و کوڕ* .... مامۆستا هێمن
#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه
کاکه گیان! لاوی کوردی شۆخ و شه‌نگ
تا که‌نگێ ده‌بی وا بێ هه‌ست و ده‌نگ؟
دیلی، ژێر ده‌ستی، ئه‌سیری، تا که‌ی؟
ڕووتی، نه‌داری، فه‌قیری، تا که‌ی؟
له‌ژێر زنجیر و کۆتا ده‌ناڵی
مه‌گه‌ر دێوانه‌ی، شێتی، عه‌وداڵی؟
تێفکره خه‌ڵکی هه‌موو ئازاده
هه‌ر تۆ خه‌مناکی هه‌موو که‌س شاده
وه‌ره مه‌یدانێ له ڕێی نیشتمان
بکه قوربانی سه‌ر و ماڵ و گیان
کوڕ:
دێده گیان! کچی کوردی ژیکه‌ڵه!
داوێنی پاکت دوور بێ له په‌ڵه
((لینین)) ڕاپه‌ڕی ماڵی ((چار)) شێوه
تۆ هێشتا حه‌پسی له‌ژێر چارشێوه
کچی هه‌موو که‌س ئیمڕۆ سه‌ربه‌سته
هه‌ر هه‌قی کچی کورده پێ په‌سته
بپسێنه له‌پێ تۆ زنجیر و کۆت
دێده گیان بده یاری برای خۆت
له گوێن ((ژاندارک)) هه‌سته وه‌ک مه‌ردان
دوژمن وه‌ده‌رنێ له خاکی کوردان
*************************
*وتوێژی کچ و کوڕ* .... مامۆستا هێمن
#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه
- ۱.۵k
- ۲۳ تیر ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۲)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط