ئانارشیست
ئانارشیست
قه‌ره‌نی ئه‌حمه‌دئاقایی-پیرانشار
ناسکی له‌نجه‌ی پارتیزانێک
وێران له ئێسقانما ئه‌گه‌ر
هه‌ر هیچ نه‌بێ با بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌سپه‌که‌ی
دابڕمێته نێو یاخیه‌تیم
که داڕماوم
یه‌که یه‌که چۆله‌که سارده‌کانی مانگ
چۆله‌که سارده‌کانی مانگی مه‌شخه‌ڵی چۆڵ
چۆله‌که سارده‌کانی مانگی مه‌شخه‌ڵی چۆڵی ئازادی
[ چۆله‌که سارده‌کانی مانگی مه‌شخه‌ڵی چۆڵی ئازادی چه‌پی ئیرهابی ناسیۆنالیستی ئۆمانیستی ئیدئۆلۆژیکی نه‌ژادپه‌ره‌ستی بێ‌ویژدانی ده‌ره‌جه‌یه‌کی حه‌فتاخۆری رووسی ئه‌سلی مۆنتاژی کاسه‌سه‌ری فێمینیستی لیبێڕاڵی ... ]
بێ فایده‌یه بۆ من حه‌تمه‌ن
بێ فایده‌یه به‌ڵام دیسان
به لێواری بزه‌کانتا سه‌دان سه‌نگه‌ر بریندارم
به نێوانی مه‌مکه‌کانتا – که به درۆ بوون به هێما بۆ کێوه‌کان–
گێلهنگێدهنی په‌نجه‌کان
چ فه‌رق ده‌کات؟
له نێو ئاسمی تهونهکاندا باڵنده‌یێکی هه‌نده‌سی
بۆ چی ده‌بێ؟
بنووسه‌وه په‌نجه‌کانم له تاریک‌دا نه‌ک ئاشنا
تفه‌نگه‌کان سوار کراون له به‌رامبه‌ر هیچدا
بێگومان

- ۳۱۳
- ۳۰ آبان ۱۳۹۳
دیدگاه ها (۴)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط