{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

یادے تیشڪے نیو نیگات هەردەم وەبیرم دێتەوە

یادے تیشڪے نیو نیگات هەردەم وەبیرم دێتەوە
بەفر و شەختەے خەم لە سەر گوێسوانے دڵ دەتوێتەوە

دەبنە فرمیسڪ و بە نێو سنگے پلووسڪے دیدەما
چۆڕەچۆڕ دەڕژێن بە ڕووے ڪۆڵانے تەنگے سینەما

وەشتے فرمێسڪم گوڵے هەستم دەبووژێنێتەوە
شەو بە ئاهەنگے هەناسەے یادےتۆ دەشنێتەوە

شەو دڵے سڕ بووم بە یاد تینے پڕشنگے نیگات
گڕ لە جەرگے سەغڵەت و تارے شەوے خەم بەردەدات

یادے تۆ مۆمے خەیاڵم دادەگرسێنێتەوە
ڪیژے ئیلهام و شێعر بۆ ژوانے دڵ دێنێتەوە

گەرچے دوورے نامەوێ ساتێ لە یادت ڪەم گوڵم
ناڪوژێتۆ ناوے ئەشقے تۆ لە سەر دێڕے دڵم.
دیدگاه ها (۵)

قەراری دا گوڵم بێت و ، درۆی کردسەری کوشتەی بە قوربانی برۆی ک...

شەهێنی دڵ ڕفێنی خەم ڕەوێنی ڕووگەشی جوانیحەسود کوێر بێ لە حان...

قەت خەیاڵت رۆیشتوە بۆ رۆژی خەبەری مەرگم...؟قەت دڵت سۆزی جوڵا...

کاکه فه‌لاحی

{مشاهیر کوردستان}پڵنگ_و_پەیکەرــــــــــــــــــــــــــــــ...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط