داری ئازادی بە خوێن ئاو نەدرێ قەت بەر ناگرێ

سـەربەخۆیی بێ فیداکاری ئەبەد سەرناگرێ
پیاو ئەبێ بۆ سەندنی هەقی لە مردن سڵ نەکا
هەر بڕووخێ بەس نییە،تاکوو نەسەندرێ نادرێ
کورد ئەگەرچی موددەتێکه دیل وداماوە،بەلام
باوەڕت بێ ڕۆحی میللی هـەر ئەمینێ نامرێ
تۆ ئەگەر ئیسلاحی قەوم ونیشتمانی خۆت ئەوێ
لێت موحەققەق بێ بەبێ شۆڕش مەحاڵە ناکرێ
بیری ئازادی جیهانی گرتەوە،توخوا بەسە
ئەم نیزامە کۆنە تاکەی،؟هیممەتێ کەن لابرێ
قەت مەڵێن دوژمن بەهێزە تۆپ وتەییارەی هەیە
ئیتفاقتان گەر هەبێ زۆر زەحمەتە خۆی ڕاگرێ
ئەم♡کوردوستانە♡ خۆشەویستە خاکی گوڵگوون بوو بە خوێن
تا حەقی دەسگیر نەبێ لەو خوێنە دەست هەڵناگرێ
نێر و مێ هەردوو بە جووتە بۆ وەتەن هەوڵێ نەدەن
دوورە دەرچوونی لە دیلی،مەل بە باڵێ نافرێ
هەوڵی ڕاستی هەردوو لا ئامانجی میللەت سەر ئەخا
چونکە مەعلوومە بەیەک دەست چەپڵە قەت لێ نادرێ
وا گوڵۆڵه ی کـەوتە لێژی باوی ئیستعمار نەما
هیچ کەسێ ئیتر بە زوڕنا وتەپڵی ئە و هەڵناپەڕێ
فایه ق بئ که س
#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه

- ۱.۳k
- ۲۰ تیر ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۲)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط