{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

قەت خەیاڵت رۆیشتوە بۆ رۆژی خەبەری مەرگم...؟

قەت خەیاڵت رۆیشتوە بۆ رۆژی خەبەری مەرگم...؟
قەت دڵت سۆزی جوڵاوە بۆ ماتەمی سیماو بەرگم...؟
بیری کەسێکت کردوە خۆزگە بخوازی بیبینی...؟
بە چاوی پڕ فرمێسکەوە بڵێی بۆ هێندە شیرینی...
... ...
قەت دڵت ڕاچەڵەکاوە کە زەنگێکت بۆ بێ و شەو بێ...؟
بە خێرایی دوعا بکەی بڵێی دەی خوایە گیان ئەو بێ...
کە ئەو نەبو خەم داتگرێ پاشان بگریت بە هێمنی...
بۆ ئازاری بێ ئومێدی خۆشەویستیم تۆش وەک منی...؟
تۆ قەت لەتاو ئازاری دڵ دەستت لەسەر دڵ داناوە...؟
قەت بۆ دووری ئازیزەکەت فرمێسکت لە چاو تکاوە...؟
قەت کەسێکت خۆشویستوە بێ ئومێد بی کەبۆ تۆ بێ...؟
ئازاری دڵێک ئەزانی سوتانەکەی لەسەر خۆ بێ...
ئەرێ قەت هێندە گریاوی هەست بکەی بە ڵێڵی چاوت...؟
قەت شیرینی خەو جێ دێڵی لەتاو ئازاری هەناوت...؟
کەسێک وەک مۆم بۆت بسوتێ قەت بەزەییت پیا دێتەوە...؟
قەت پێی ئەڵێی خۆشم ئەوێی تا ئازاری کەم بێتەوە.
دیدگاه ها (۴)

نامەیەک پڕ لە هەناسەی خۆشەویستی هەرچەند ئەکەم دلەی شێتم ساڕێ...

وەسیەت ئەکەم ئەگەر مردم نەکەی بگری هەرگیز نەکەی بەرەو گۆرم س...

قەت خەیاڵت رۆیشتوە بۆ رۆژی خەبەری مەرگم...؟قەت دڵت سۆزی جوڵا...

بــیــری کـەسێـکـت کــردووه خــــۆزگـه بخـوازی بـــــیبـیـنی...

ڕێباز مەحموود

قەراری دا گوڵم بێت و ، درۆی کردسەری کوشتەی بە قوربانی برۆی ک...

سارا عوسمان

ڕێباز مەحموود

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط