دوو که سی ڕاوکه ر چووبوونه جه نگه ڵ
دوو که‌سی ڕاوکه‌ر چووبوونه جه‌نگه‌ڵ
یه‌کێ ترسه‌نۆک،یه‌کێکی ته‌نبه‌ڵ
ترسه‌نۆک وتی:ورچێ ڕاو ئه‌که‌ین
پێستی ئه‌و ورچه له شار قاو ئه‌که‌ین
به پووڵی ورچه زۆر کاڵا ئه‌کڕم
بۆ تۆش کراسێک له جا‌و دائهدڕم
ورچێک ده‌رکه‌وت له سای نزارێک
ترسه‌نۆک ڕای کرد،په‌ڕیه سه‌ر دارێک
ته‌نبه‌ڵ خۆی خست وات ئه‌زانی مرد
ورچه‌ی هاته سه‌ر بۆنی پێوه کرد
به مردووی زانی و هێشتی بێگێچهڵ
کابرای له سه‌ر دار وتی به ته‌نبه‌ڵ:
ورچه چی ئه‌گوت به خوا زۆر ترسام
وتی: دوو په‌ندی زۆر باشی پێ دام؛
له گه‌ڵ ترسه‌نۆک مه‌به به هاوکار
تۆ به جێ دێڵێ و خۆی ده‌چته سه‌ر دار
دۆیشت پێ خۆش بێ، به‌ران مهدۆشه
ورچی نه‌کوژراو پێستی مه‌فرۆشه
(مامۆستا هه‌ژار)
#کورد
#کوردستان
یه‌کێ ترسه‌نۆک،یه‌کێکی ته‌نبه‌ڵ
ترسه‌نۆک وتی:ورچێ ڕاو ئه‌که‌ین
پێستی ئه‌و ورچه له شار قاو ئه‌که‌ین
به پووڵی ورچه زۆر کاڵا ئه‌کڕم
بۆ تۆش کراسێک له جا‌و دائهدڕم
ورچێک ده‌رکه‌وت له سای نزارێک
ترسه‌نۆک ڕای کرد،په‌ڕیه سه‌ر دارێک
ته‌نبه‌ڵ خۆی خست وات ئه‌زانی مرد
ورچه‌ی هاته سه‌ر بۆنی پێوه کرد
به مردووی زانی و هێشتی بێگێچهڵ
کابرای له سه‌ر دار وتی به ته‌نبه‌ڵ:
ورچه چی ئه‌گوت به خوا زۆر ترسام
وتی: دوو په‌ندی زۆر باشی پێ دام؛
له گه‌ڵ ترسه‌نۆک مه‌به به هاوکار
تۆ به جێ دێڵێ و خۆی ده‌چته سه‌ر دار
دۆیشت پێ خۆش بێ، به‌ران مهدۆشه
ورچی نه‌کوژراو پێستی مه‌فرۆشه
(مامۆستا هه‌ژار)
#کورد
#کوردستان
۷۶۳
۱۶ فروردین ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۱۵)
هنوز هیچ دیدگاهی برای این مطلب ثبت نشده است.