ئەو وێنەیە لە ساڵی ١٨٨٩ لە دیمەشق گیراوە، ئەو کەسەی هەڵیا
ئەو وێنەیە لە ساڵی ١٨٨٩ لە دیمەشق گیراوە، ئەو کەسەی هەڵیانگرتووە، کورتە باڵایەکی کەم ئەندامی مەسیحیە، ناوی سەمیرە، ئەوەی سەمیری هەڵگرتووە کوڕێکی موسوڵمانی نابینایە، ناوی محممەدە.
سەمیر بۆ تێپەڕین بە شەقامە قەرەباڵغەکانی دیمەشق دا، پەنای بۆ محممەد هێناوە، لە بەرامبەردا سەمیریش چاوساغی محممەدە و لە جادەو کۆڵانی شاردا رێنوێنی دەکا.
لەو دووانە، هەریەکێکیان دەتوانێ ببینێ، هەر یەکێکیشیان دەتوانێ بڕوا، بەڵام وێکڕا دەبینن و دەڕۆن، بێ کەس و کارن و لە دیوێک دا پێکەوە دەژین.
کە سەمیر مرد، محممەد یەک هەفتە لە ژوورەکەی نەهاتەدەر، گریا و فرمێسکی ڕشت، تا ئەویش لە دوای حەوت ڕۆژان لە تاوی مەرگی سەمیر، سەری نایەوە.
ئێستا لە رۆژهەلاتی نێوەراست، محممەد و سەمیرەکان نەماون، ئاخۆ کەنگێ دەگەینە ئەو باوەرەی کە ئێمەبە بێ جیاوازییە نەتەوەیی و ئاینییەکان دەتوانین پێکەوە هەنگاو بنێین و پێکەوە ببینین؟ لەوانەیە ئەو خۆزگەیە هەر خەونێکی جوانی شاعیرانە بێ
.....

- ۱.۹k
- ۱۶ آبان ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۴)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط