ئگر بمتوانیای
ئەگەر بمتوانیایە
زستانم دوا ئەخست
بۆ مناڵە ئاوارەکانی نیشتمان
گوڵاڵەم ئەڕوان و
چیمەنم ڕائەخست
هیچ نەبێ بەفرم نەئەتەزان
تا شەڕە بەفرینەی پێبکەن
تا پێیان نەڕچێ و
بە ناویا ڕێبکەن
بمبوورە خودایە منی شێت
لە تاوا ئارەزوی هێزی خودا ئەکەم
تۆ خۆت ئاگات لێیە
لە بری هەمویان هەست بە سەرما ئەکم
زستانم دوا ئەخست
بۆ مناڵە ئاوارەکانی نیشتمان
گوڵاڵەم ئەڕوان و
چیمەنم ڕائەخست
هیچ نەبێ بەفرم نەئەتەزان
تا شەڕە بەفرینەی پێبکەن
تا پێیان نەڕچێ و
بە ناویا ڕێبکەن
بمبوورە خودایە منی شێت
لە تاوا ئارەزوی هێزی خودا ئەکەم
تۆ خۆت ئاگات لێیە
لە بری هەمویان هەست بە سەرما ئەکم
- ۳۰۷
- ۱۸ آذر ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۱)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط