حاجی جەلال گڵاڵی
(۱)
[ئایا ئەم پرسیارانەش تۆ لەخۆتی ئەکەیت]
ئایە تۆش هەروەکو من بێزاری
لەخۆت لەدەوروبەرت
لەزەمانەی هەرکەسەو بۆخۆی
بۆچی دنیا گۆڕاوە
ئەو خەڵک ومیلەتە بۆ چی
بەوجۆرە گۆڕاون
بۆ کەس ئاگای لەکەس نەماوە
خەڵکە بۆچی هەمو ئەڵێ
سای مەل لێانی داوە هەمو
وەکو میرولە ئەدین ئەچن، نازان
بۆ کوێ ئەچن ولەکوێوە دین
ڕاستی و درۆ لەیەك ناکرێتەوە
ڕێزو حورمەت بۆ کوێ چون
زیندو مردو جیاوازیان نەماوە
زیندە تەمەنای مردنی ئەکات
فەقیر خۆزگە بەدەوڵەمەند ئەخوازی
دەوڵەمەند خۆزگە بەفەقیر ئەخوازی
خەڵکی هەموو خەریکی چین
لەدنیای مادە
لەبێ هۆشی خۆم وخەڵکی
لەڕۆژگار کەنازانی لەکوێوە هاتوین
وە بۆکوێ ئەچین وئەمان بات
چی ئەکەیت بۆ چی هەوڵ ئەدەی
چاوەڕێ چی ئەکەین
ئەمڕۆ ئەبێ چی بکەین
یاخود سبەی چی ڕوئەدات
وەئەبێ چی بکەین
بۆ چێ هەندی مردنیان پێ
خۆشترە لەژیان
بۆچی هەندێك وائەزانن مردن
هەر نیەو پرسیاری تر زۆرن
(۲)
ئەو کەسانە بناسە
کەدەست ئەخەنە سەر شانت
چونکە هەندێکیان لەخۆشەویستیە
وهەندێکیان لەخۆ بەزل زانینەو
گەورەی خۆیان نیشانت ئەدەن
هەمیشە برای ناوەڕاست بە
برای گەورەت خۆش بوێ و
ڕێز لەبرای بچوکتش بگرە
هەرگیز لەکاتی خوتن پشت مەکە
لەهێچ کەسێك
چونکە خۆت لەدڵەوە ئاسودە نیت
لەشێوەی خەوتنت
وەئەو کەسەی لەشانت ئەخەوێت
ئەویش ئاسودە نابێت لەزۆر ڕوانگەوە
دەست مەکە لانەی چۆلەکاکان بۆ گرتنی
بێچوەکانیان زۆر جار بێچوەکە ئەگریت
وەجارێکش مارێك دەستی تۆ ئەگازێت
(۳)
خەیاڵی وتەنهای
عەوزەڵی کون کردم
لەنێو ژورێکی بێ دەنگ
سارد سڕدا
ئەوەندە نیگای
دیوارکانم کرد بوو
هەموو کون وقوژبنی
خانوەکەم بست بەبستی
لەنێو چاوم خەیاڵە
ماندو بێ زارەکانم
کۆپی کرا بوو
لەپڕ تاوێك خەیاڵێ
هاتە نێو مێشکی
فەرامۆش کردوم
لەشەوێکی کپ وبێ
دەنگی سایەقەی شەماڵدا
هەست وسۆزێکی خامۆش
خۆی فڕێ داوە
نێو دەریا بێ بنەکانی
خەون وخەیاڵم
ڕوحی نیمچە مردوم
وەکو بێچوە چولەکەیەك
کەمارێك پەلاماری بدات
لەجەستەم هاڵ هات
بەرەو ژێر ئەو ئاسمانە
بەرزە بێ مەودایەی
کەبێ پەناکان خۆیانی
تێدا حەشار ئەدەن
لەو دەشت ودەرەی
کەمڕۆڤەکان هەستی
تێدا ئەکەن جێگای
حەوانەوەی خەون و
خەیاڵەکانەو بەبێ ترس
گفتو گۆیەکی ئازاد
لەگەڵ هەست وسۆزیان
پێکەوە ئەکەن
بەڵام لەگەڵ چونی کات
وکزەبای بێ کەسی و
تەنهای هەستەکان وردە
وردە پەرت بڵاو بون
وخەون خەیاڵەکان
لەنێو ساردو سڕی
وتەنهای ناچاری کردن
بگەڕێتەوە بۆ نێو ژورە
تاك وتەنهایەکەی.
(۴)
ئەو خۆزگانەی کەلەژیانم
ئەم خواست،
خۆزگە مێشکم وەکو
گیرفانم خاڵی بوایەو
هیچ فکرو حساباتم
بۆ پارەو ژیان نەکردایە
خۆزگە بەکوێری ئەژیام و
تاوانەکانم نەبینایە
بۆ هەرکویەك بچومایە
کەس رێگای لێ نەدەگردم
خۆزگە مرۆڤ نەبومایەو
تاکو ئاهوحەسرەتی دەستی
رۆژگارم نەبینایە
خۆزگە لەگەڵ بەناو مرۆڤ
نەژیامایەو بۆئەوەی
ڕق و کینەو یەکتر شکانم
لەناخ نەدە بون
خۆزگە دەستەکانم ئیفلیج
ئەبون تاکو نەم توانیایە
بۆ هیچ کەسیك
چەپڵە لێ بدەم
خۆزگە پەنجەکانم بەیەکەوە
ئەنوسان بۆئەوەی نەتوانم
پەنجەمۆر بۆ کەسانێك
لە رۆژگاردا بکەم
خۆزگە لاقەکانم نەدەبون
بۆئەوەی نەتوانم پەلاماری
هاوخوێنی خۆم بدەم
خۆزگە زبانم لاڵ ئەبو
تاکو نەتوانم وەسفی
هیچ کەسێک وخەڵکان
ودەسەڵاتی زۆردار
بەناچار پێ بکەم
خۆزگە بەبرسێتی وتینوی
ئەمردم وەنانی دەستی
بێ ئەمەک وخۆ فرۆشانم
دەخوارد
خۆزگە شێت ئەبوم
تاکو بەبێ ترس وتۆقان
گاڵتەو جوێنم بەدەسەڵاتی
زۆردارو خەڵکانی
کۆیلە ئەکرد
خۆزگە ڕۆژێك ئەهات
سەرکردەیەکی ڕاست گۆ
دڵ سۆزو نیشتمان
پەروەم لەخاکی
کوردستان ئەبینی
(۵)
[دنیا گۆڕاوە]
بەراز لەکوخی هەڵ هات ودەشت ودەری دا لەبەر وتی ئیتر من ئەڕۆم
جیگام لێ گیراوە خراپ تر لەن هەیە کەمن گواوی خۆم ئەخۆم
کەرلەسەڕینی وەستاو ناڵانی کەدو پێە پەیدا بوە خراپ تر لەخۆم
من لەئاوی گۆمی باران ئەخۆم کەچی عالەمی هەن ئەژین بەپیسای لەگۆم
پشیلە لەنیوماڵ دەرکراون ئەترسن سیبەریان بێت لەبەر ڕوناکی لەمۆم
مشكەکان ترسیان نەماوە تیرو پڕن ئیستا تەڵە بۆ پیشلە دانراوە بەکۆم
سەگ لەپاسەوانی دورخراوە بۆی نیە بەهێچ جۆرێ دەر بچێ لەزۆم
تەنهاچاودێری قەل بکاوبرێژی خواردن تەنها بەڕەنگێکی تایبەت لەتۆم
دیوەخان وماڵی قوڕ بێ کەسن تەنها خۆڵ وخاکن بونه بەمێژویە لەڕۆم
ماڵی گەورەجیگای مێژوەو مالێ کۆنی جاران وەکو باس کردنیکە بەلۆم.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها
هنوز هیچ دیدگاهی برای این مطلب ثبت نشده است.