فەرهاد پیرباڵ

دوکتور "فەرھاد پیرباڵ" نووسەر، فیلسووف، شاعیر، نیگارکێش، ڕەخنەگر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی کورد، له رۆژی ٢٠ی ئابی ١٩٦١ زایەنی، لە ھەولێری کوردستان، لەدایکبوو.



(۱)
جەنابی فەرماندە
دوێنێ شەو لە خەونمدا دوژمن شکا
ئێوە سەرگەرمی سەما بوون
من لە گیرفانی تەرمێکدا نامەیەکم دۆزییەوە تیایدا نووسرابوو:
بابە گیان
دایكم دارسێوی حەوشەکەمان ئاوڕشێن ناکا
دەڵێ با هێلانەی کوکوختییەکان تێکنەچێ
بەڵكوو خوا لە پاداشتی ئەوەدا باوکتمان بۆ بپارێزێ!.


(۲)
کاتژمێرم بۆ چیە؟
کە هەموو کاتەکانم وەک یەک بن!


(۳)
لەگەڵ تۆ
لەژێر ھیچ بارانێکی
بە لێزمە خۆزگە بۆ ھەتاو ناخوازم
لەگەڵ تۆ
لە دۆزەخا بم،
ئاه بۆ بەھەشت ھەڵناکێشم...


(۴)
کە تۆ دەڕۆی، دنیا هەمووی، بەجێم دێڵێ.
کە دێیتە دی، دنیا هەمووم، بەدی دێنێ.
کە من دەڕۆم، دنیا، "هەمووت" بەجێ دێڵێ.
کە دێمە دیت، دنیا هەمووت بەدی دێنێ!


(۵)
ئەگەر مرۆڤێک لەناخەوە غەمبار بوو
تەنانەت تاجی شاهانەش دڵخۆشی
ناکات!!


(۶)
خەڵک بە قسەی شێت پێدەکەنن
کەچی هەمان قسە ئەگەر فەیلەسوف بیکات
چەپڵەی بۆ لێدەدەن


(۷)
کوڕان جاران حەزیان لە سەیارە بوو،
کچانیش لە بووک
بەڵام ئێستا کوڕان حەزیان لە بووکە
کچانیش لە سەیارە!


(۸)
بەزەیم بەخۆم دادێتەوە
هەست دەکەم
کەس تێم ناگا
کەس قەدرم نازانێ.


(۹)
من دڵێکم دابەتۆ
کە بەس دایکمی تێدابوو


(۱۰)
به من دەلێن شێت
كه مردم لە ماتەمینیەكه م دا
دەلێن ميلەتی كورد
كەسێكی گەورەی لەدەست دا.


گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها (۰)

سەلام محەمەد

سارا پیشتیۆان

چنوور نامیق

ئەمیر ئەمین

تافگه صابر

جه‌نگی حاجی

شنیا عه‌بدولمه‌جید

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط