وتیان بنووسه ئاسمان،
وتیان بنووسه ئاسمان،
قەلەمڕەوی یاسای داڵه
ئەوین چیای یاخیبوونه
بۆنی گوڵ و بوونی ڕۆژ و
پەڕپەڕوچکەی ئاسمانی بەرز،
خەونه، خولیایه، خەیاڵه
وتیان بنووسه یاسای داڵ،
یاسای خوایه
چی باڵنده و پەلەوەرن،
بێ سام و سڵ،
هەتا بنمیچی ئەو ڕکەی تێیدا دەژین،
دەتوانن دەنگیان هەڵبڕن
ناوبەناویش به سرتەسرت،
قام و حەیران بۆ دڵ بچڕن
ئەتوانن له شەقەی باڵ دەن،
تا بەردەرکی قەفەز بفڕن.
لقی شکاوی گوڵێکم کرده قەڵەم،
به خوێناوی بولبولێکی کوژراو نووسیم،
نووسیم: ئاسمان قەلەمڕەوی باڵندەیه
نووسیم: ئەوین یاسای بێخەوشی دڵداره
گوڵ و ئاسمان و ئازادی،
قانوونی خوای ئەوینداره.
"جەلال مەلەکشا"
قەلەمڕەوی یاسای داڵه
ئەوین چیای یاخیبوونه
بۆنی گوڵ و بوونی ڕۆژ و
پەڕپەڕوچکەی ئاسمانی بەرز،
خەونه، خولیایه، خەیاڵه
وتیان بنووسه یاسای داڵ،
یاسای خوایه
چی باڵنده و پەلەوەرن،
بێ سام و سڵ،
هەتا بنمیچی ئەو ڕکەی تێیدا دەژین،
دەتوانن دەنگیان هەڵبڕن
ناوبەناویش به سرتەسرت،
قام و حەیران بۆ دڵ بچڕن
ئەتوانن له شەقەی باڵ دەن،
تا بەردەرکی قەفەز بفڕن.
لقی شکاوی گوڵێکم کرده قەڵەم،
به خوێناوی بولبولێکی کوژراو نووسیم،
نووسیم: ئاسمان قەلەمڕەوی باڵندەیه
نووسیم: ئەوین یاسای بێخەوشی دڵداره
گوڵ و ئاسمان و ئازادی،
قانوونی خوای ئەوینداره.
"جەلال مەلەکشا"
۴۴۱
۰۸ دی ۱۳۹۷
دیدگاه ها (۲)
هنوز هیچ دیدگاهی برای این مطلب ثبت نشده است.