عەلی پاکی

کاک "عه‌لی پاکی" شاعیری هاوچه‌خی کورد له شاری هه‌ولیر له دایک بووه.


(۱)
سبەی چڕوودەدا
کێدەزانێ
گەدا شایە
یان شاگەدا


(۲)
نیوسەدەیه
سەرکردەی کورد
بیریان لای داهێنان نیە
شەڕیان بۆ ورگ و گەدەیە
نیو سەدەیە
ورگی خۆیان وەک تێڕکەیە
قوڕگی ئێمەش هەرچاو لەدەست ئاو گێڕکەیە
نیو سەدەیە
گەلی هەژار ئاویان هەبێ نانیان نیە
نانیان هەبێ بەرگ و ئاگردانیان نیە
نیوسەدەیە
هەژارەکان یەک شەونیە بەهەوێنی ژان نەخەون
یەک ڕۆژنیە هەژارەکان دوای سێبەری ژیان نەکەون
نیوسەدەیە
باوکی باوکم هەر هەژار
دایکی دایکم هەر هەژار
باوکم هەژار
دایکم هەژار
پلکم هەژار
مامم هەژار
خاڵم هەژار
برام هەژار
خوشکم هەژار
کوا چیت گۆڕی خوای بێگانان؟ تڕۆ دۆلار
تۆ هاتی و ژیانی هەژارانت سەرگوم کرد
تف لەچاوگەت تەوقی ملی حیزو گەواد پتڕۆدۆلار


(۳)
تۆ فەرمووتە لەیادمکە
نەلێم بپرسە
نەیادمکە
مەرجم هەیە
دوای پابەندبوونی مەرجەکان
دەشێ ئەوسا منیش تۆم لەیاد چێتەوە

کەی ڕووبار
چەمی لەیاد چوو
لوتکەو بنار
تەمی لەیاد چوو

دار گەڵای خۆی لەیاد چۆوە
هار بەڵای خۆی لەیاد چۆوە

زستان
شەماڵ و ڕەشەبای لەیاد چۆوە
کوێستان
کۆچەری و بەهای خۆی لەیاد چۆوە

کەی بەهار بارانی لەیاد چوو
هاوین گەرمای پێش ئێوارانی لەیاد چوو

کەی هەژار خەمی نانی لەیاد چۆوە
کەی فەرمانبەر پاشەکەوتی قوتی ژیانی لەیاد چۆوە

کەی پێشمەرگە پارتی زانی لەیاد چۆوە
کەی گەلی کورد سەربەخۆی کوردستانی لەیاد چۆوە

دەشێ ئەوسا منیش
تۆم لەیاد چێتەوە


(۴)
گەربێ زەویبم
بێ ئاسمانبم
ناتکەم بەزەویو ئاسمانی خۆم
هەزارمخابن
ئەوەندەی تۆم خۆش ویست
سەگێکی چاوقاوەیم خۆش ویستبا
لەتۆ زۆر بەوەفاتردەبوو بۆم


(۵)
توڕەم لەتۆ نیشتمانی دایکم وڵات
بۆچی بۆ من قڕوقاتی؟
بووی بەخەزێنەی دەسەڵات



گڵاڵەگردنی ئەم بابتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها (۰)

خاڵە بەکر

ڕێباز مەحموود

ئەمیر ئەمین

گۆران مەریوانی

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط