'دەردی عیشق'
'دەردی عیشق'
ئەوە شەرتێکە کردوومە هەتا مان
هەتا مێشک و لەشم هەن تەحتی فەرمان
لە دڵ قەت دەرنەکەم عیشقی غەزاڵم
کە هەر عیشق و ئومێدن ڕەمزی هەرمان
کە باسی خۆشەویستیم کرد لە لای ئەو
عەزیزی من سەری داخست لە شەرمان
زەکاتی جوانی خۆتم پێ کەرەم کە
هەر ئێستام لازمە نەک وەعدەی خەرمان
تەبیبا من نەخۆشی دەردی عیشقم
بە تەشخیست مەدە تۆ دەردی سەرمان
لە نوسخەتدا بنووسە ماچی لێوی
لە جیاتی شەربەت و ئامپوول و دەرمان
دەوا نابێ برینم جوز بە وەسڵی
لە کوێ چارە دەکا جارجارە سەردان
ئەوە شەرتێکە کردوومە هەتا مان
هەتا مێشک و لەشم هەن تەحتی فەرمان
لە دڵ قەت دەرنەکەم عیشقی غەزاڵم
کە هەر عیشق و ئومێدن ڕەمزی هەرمان
کە باسی خۆشەویستیم کرد لە لای ئەو
عەزیزی من سەری داخست لە شەرمان
زەکاتی جوانی خۆتم پێ کەرەم کە
هەر ئێستام لازمە نەک وەعدەی خەرمان
تەبیبا من نەخۆشی دەردی عیشقم
بە تەشخیست مەدە تۆ دەردی سەرمان
لە نوسخەتدا بنووسە ماچی لێوی
لە جیاتی شەربەت و ئامپوول و دەرمان
دەوا نابێ برینم جوز بە وەسڵی
لە کوێ چارە دەکا جارجارە سەردان
- ۶۴۹
- ۰۶ اسفند ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۱)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط