نیوەشەوێ
نیوەشەوێ
له بن ڕێژنەی
هەودای تەزوو و برووسکەدا، ژوانم هەیه
که دەیگەمێ
لەپی دەستێک بۆ ناو تۆفان گەمیەم دەبێ
بەژنێک شیعر و تریفه و بۆن تێم دەئاڵێ
کۆشێک داڵدەی هەنیەم دەبێ
بۆ دوو دڵم؟؟
ئەگەر نەچم، کێ دەزانێ،
لەم عومره کورتەی که ماوه
کەنگێ دیسان ژوانم دەبێ؟
کێ دەزانێ
کەی شێتی باڵم پێ دەگرێ و
جارێکی تر، دەرفەتی سووتانم دەبێ؟
له بن ڕێژنەی
هەودای تەزوو و برووسکەدا، ژوانم هەیه
که دەیگەمێ
لەپی دەستێک بۆ ناو تۆفان گەمیەم دەبێ
بەژنێک شیعر و تریفه و بۆن تێم دەئاڵێ
کۆشێک داڵدەی هەنیەم دەبێ
بۆ دوو دڵم؟؟
ئەگەر نەچم، کێ دەزانێ،
لەم عومره کورتەی که ماوه
کەنگێ دیسان ژوانم دەبێ؟
کێ دەزانێ
کەی شێتی باڵم پێ دەگرێ و
جارێکی تر، دەرفەتی سووتانم دەبێ؟
- ۲۹۸
- ۰۶ اردیبهشت ۱۳۹۵
دیدگاه ها (۲)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط