شوی یدا

🍉 شەوی یەڵدا 🍉

ئەمشەو شەوی یەڵدایە
درێژ وەک زۆڵفی لەیلایە
لە ماڵان کۆبوونەوە و
خواردنی شەو چرایە
بە قسەی خۆش و گۆرانی
تاکوو دەمەو بەیانی
بە خۆشی ڕادەبوێرن
خاوەن ماڵ و میوانی
پاییز دێتە کۆتایی
لێی دەکەین ماڵاوایی
زستان ئەبێتە میوان
لەگەڵ شەوی یەڵدایی
یەڵدا پیرۆز بێ لێتان
چرای ڕووناکی ڕێتان
تەمنێکی وەک یەڵدا
خودا ببەخشێ پێتان...

.‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
دیدگاه ها (۵)

پیج انیستای معلم طراحیملطفاً در انیستا فالوش کنید و پست هاشو...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط