تم هر له بیره

تۆم هەر له بیره
له شایی دا له وەختی هەڵپەڕینا
له خۆشی دا له کاتی پێکەنینا
له کۆڕی ماتەم و گریان و شینا

ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر له بیره

به شەو تاکوو به سەرما زاڵ دەبێ خەو
به رۆژ تاکوو دووباره دێتەوه شەو
له کاتێک دا که دەدوێنم ئەم و ئەو

ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر له بیره

زەمانێکی که دەچمه سەیری گوڵزار
لەگەڵ پۆلی رەفیقانی وەفادار
تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار

ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر له بیره

له کوێستانێ دەمی ڕاو و شکارێ
له مەزرایه که خۆم هەڵکرد له کارێ
له جێ ژوانێ که دەکوشم مەمکی یارێ

ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر له بیره

دەکەم تەرخان له ڕێی تۆ دا ژیانم
له سەنگەر دا بەرەو ڕووی دوژمنانم
به خاکی تۆ! دەمی ئاویلکەدانم

ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر له بیره
دیدگاه ها (۱)

ڕەببی ھەر کەس دوژمنی ئەو میللەتە دڵ پاکەیەژێر کەوێ کۆستی کەو...

لەم جیهانەپەلەوەریشنیشتمانی بۆ خۆی هەیەدارستانێ، تاقە دارێئا...

فیدای کۆڕی خه‌باتت بم کچـی کـوردکه‌ گیـان باز و فیداکار و بـ...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط