{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

مه

مه‌ڕۆ

گوڵه‌کەم شاری دڵم بێ تۆ کز و ماته مه‌رۆ٭
جەسته و رۆحی منه، فەرشه له ژێر پاته مەرۆ٭

تاقه ئەستێره گەشەی ژینی منی ون مەبه لێم*
تؤم هه‌بئ رؤژ و شەوم پر له گوڵی هاته مەرۆ*

چاوەکانت که دەفه‌رمون به‌پەلەن کاتی سەفر*
هەموو ترسم له پەله و لەو هەله و کاته، مەرۆ*

وەکو شەترەنجه ژیان و هەر ئەتۆ شای دڵمی*
با نەدۆریم و نەدۆرێی، گوڵه‌کەم پاته مەرۆ*

هەمو کەس لێره دەزانن که هەوینی غەزەلی*
بۆ بەیانی سەفەرت پەیڤ و وشه قاته مەرۆ*

خۆشه جێژوان که پر بێ له چپەی ماچی دەم*
گوڵەکەم، شا گوڵەکەم هەر ئەوەم ئاواته مەرۆ*

یادی کۆڵانی خەم و رێژنەیی باران و نیگات*
من که ژینم به فیدای ئەو دەم و ئەو ساته مەرۆ٭

کەی ئەوه تەوقی وەفایه که دەلێن هەسته برۆ*
روونه لێم "ئاسؤ" له دوی تۆیه کز و ماته مەرۆ
#kurd
دیدگاه ها (۳)

کەی بێ؟#kurdگیانە... کەی بێ، تارای سەری، ئاوات لابەرم؟ئەم تە...

پیشکه ش به گه نجانی ولات❤❤❤❤ @kurdﭘﯿﺮﯼﻛﺎﺗێ، ﺟﺎﺭﺍﻥ، ﺗﻪﻣﯽ ﺧ...

ﮊﻣﺎﺭﺩﻥ~~~~~~~~~ﺋﻪﮔﻪﺭ ﺗﻮﺍﻧﯿﺖ ، ﯾﻪﻛﻪ ﯾﻪﻛﻪﮔﻪڵاﯼ ﺋﻪﻭ ﺑﺎﺧﻪ ﺑﮋمێرﯼ...

#کورد

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط