ئەی دەریا
ئەی دەریا
تکایه شەپۆلەکانت هێمنکەوه
خەڵکی ووڵاتی من بەخەمەوه هەڵدێ ...
بە تووندی له ئامێزیان مەگره
دڵیان هێنده ناسک بووه
به زەرده خەنەش ئەشکێ !
ئەی دەریا
به تۆفان بڵێ :
ئێمه فێری وشکه ساڵین
چاومان بەرگەی بێ سنوری ئاو ناگرێ
و خۆبه خۆ ئەمرین ...
پێویست ناکا بەشەپۆلەکانمان بسپێری ...
ئەی دەریا ئێمه خاک نیه لەخۆمان بگرێت
تۆ ببه دایک و نیشتیمان
ئەی دەریا
ئێمه به ڕوناکی هەڵدێین
تۆ بەتاریکی مەمانکوژه
ئەی دەریا
دایکم ئینتیزاری گەڕانەوەمه
تخوا دڵی مەشکێنه ..
تکایه شەپۆلەکانت هێمنکەوه
خەڵکی ووڵاتی من بەخەمەوه هەڵدێ ...
بە تووندی له ئامێزیان مەگره
دڵیان هێنده ناسک بووه
به زەرده خەنەش ئەشکێ !
ئەی دەریا
به تۆفان بڵێ :
ئێمه فێری وشکه ساڵین
چاومان بەرگەی بێ سنوری ئاو ناگرێ
و خۆبه خۆ ئەمرین ...
پێویست ناکا بەشەپۆلەکانمان بسپێری ...
ئەی دەریا ئێمه خاک نیه لەخۆمان بگرێت
تۆ ببه دایک و نیشتیمان
ئەی دەریا
ئێمه به ڕوناکی هەڵدێین
تۆ بەتاریکی مەمانکوژه
ئەی دەریا
دایکم ئینتیزاری گەڕانەوەمه
تخوا دڵی مەشکێنه ..
- ۱.۱k
- ۱۴ بهمن ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۳)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط