{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

شەو باش!

شەو باش!
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی نیشتمان پێی شەرمە
بیکاتە بەری خۆی منم!
ئەم مێژووە نێرە.
ئەم نیشتمانە سمێڵە
تەنها جارێ منی نەکردە
بەر هەتاوێ، بەر جۆگە ئاوێ،
بەر شووشە گوڵاوێ.
ئەوانەی منیان لەبەر کرد:
گسک بوون‌و مەنجەڵ بوون‌و
تەنەکەی خۆڵ .
ئەوانەی منیان کردە بەر:
بەژنی درێژی غەریبی‌و
بەژنی تەنیایی و ئازار بوون.
ئەوانەی منی پێ بەخشین
هەر بێدەنگی و قفڵ‌و تێڵاو
شریخەکانی قامچی‌و
جل و بەرگی دەردەدار بوون.
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی ئاگای لە من نەبێ‌و
گوێی لە هاواری من نەبێ،
گوێچکەی تەپی نیشتمانە!
من مێینەم!
من سەراپا هەموو
جەستەم لە گوناهو
پرسیاری ڕووتی حەرام پێکهاتووە!
لە یەکەم ڕۆژی
بوونمەوە بەردی ڕەجم
لە قوماتمەوە پێچراوەو
نیشتمان تفم لێ ئەکات!


.
𓄂‌🦅پـَ۪ٜؔٛٚؔـٖٖصاٜٜٜ۬۬۬۬۬۬۬۬۬ا۬۬۬۬۬ا۬۬۬۬۬ـَ۪ٜ۪ؔٛٚؔـ۪۪۪ۖـَ۪ٜؔٛٚؔـ۪۪ٜؓؔࢪبٖٖـَ۪ٜ۪ؔٛٚؔ۞اٜٜٜ۬۬۬۬۬۬۬۬۬گاٜ۬۬۬۬۬۬۬۬۬۬ا۬۬۬۬۬۬ـَ۪ٜ۪ؔٛٚؔـد۪۪۪ٜۖ🦅𓆃‌ـ


❤️🌸 ❤️🌸
شب بخیر
اسم من پیرهن زنانه است.
آنچه میهن، شرم دارد
بر تن خود بپوشاند، منم!
این تاریخِ نَرینه، این میهنِ سبیل
تنها یکبار مرا به تنِ آفتابی نپوشانید،
به تنِ جویباری، به تنِ شیشهٔ گُلابی.
آنهایی که مرا پوشیدند: جارو بودند و
دیگ بودند و سطلِ زباله.
آنهایی که مرا پوشیدند: بالای بلندِ غربت و
بالای تنهایی و عذاب بودند.
آنهایی که مرا به آن بخشیدند
همانا سکوت وقفل و چماق و نعرهٔ چلاق و
لباس دردمند بودند.
اسم من پیرهن زنانه است
آنکه از من خبر ندارد و ناله‌ام را نمی‌شنود،
گوش کیپِ میهن است!
"من مادینه‌ام! من سراپا تمامِ
تنم از گناه و پرسش عریانِ
حرام بوجود آمدە است!
از همان روزِ خلقتم
سنگ رجم به قنداقم بسته شده است و
میهن به رویم تُف می‌اندازد!"
❤️🌸 ❤️🌸
دیدگاه ها (۰)

لەسەر شەقامێکی گشتیکراسەکەی هەڵدایەوە و هاواری کردمن هەر جەس...

تۆ_پێم_بڵێئاخر کە من لەم دوورەوەئاواتەخواز بم بمەوێبۆ منداڵێ...

ئەی تەمە ژن!من واهاتووم...ئیتر چراوگی سەری خۆمبدەمە دەست شەق...

.من حەزم ئەکرد ئەسپ بوومایەبەو مەرجەی سوارەکەم عاشق بوایەمن ...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط