عەلی پاکی
کاک "عهلی پاکی" شاعیری هاوچهخی کورد له شاری ههولیر له دایک بووه.
(۱)
ژیان و مردن
هەردووک جارێکن
یەکێکم دیوە
یەکێک چاوەڕێم، نیوەم بڕیوە
(۲)
وەرە پاشای هەستەکانم
وەرە ژیانم
وەرە پەنجەی دەستەکانت گرێبدە
لەگەڵ پەنجەی دەستەکانم
کەس بەقەد من خۆشیناوێیت
هەموودنیا سەرو ژورکەیت
بەخوا قەسەم، خۆشمدەوێیت
دەستیشت بەخوێنم سورکەیت
تۆ هەر خۆشەویستمی چەقۆو برینیشبی
تۆ هەر حەزو ویستمی چەقۆو برینیشبی
تۆ ئێستامی
تۆڕابردووی
تۆداهاتووی
واهەستەکەم خوا بۆمنی دروستکردووی
ئەی ئەوکەسەی ژەهریش بەدەست تۆبێت ئەی خۆم
ئەی شیرینی لێوەکانت بۆچی نەی خۆم؟
ئاخ لەدەست تۆ
ئاخ لەکەللەڕەقی و شێتیت
گەلێک جاران قاوەی تاڵیت
گەلێک جارانیش چکلێتیت
ئادەی گیانم
چۆن دڵت دێ تەڕیان بکەیت عاشقی تۆن چاوەکانم؟
کەناوی تۆ لەگەڵ ناسکترین هەست دێ
کەناوی تۆ وەک پاڵەوانی هەڵبەست دێ
هەموو شتێکت لەدەست دێ
تۆدەتوانیت دەنگی تۆراو بگێڕیتەوە ناو قوڕگەزوڵاڵەکان
دەش توانیت زمانی گڕ بگێڕیەوە بۆلاڵەکان
سەر پشکبە لەکوشتن و مانەوەم
لەڕۆیشتن و گەڕانەوەم
سەر پشکبە
بۆچونەناو خوێنی لەشم ژەهری شیرنی دوو پشکبە
بەس گیانی خۆم
دڵنیاتکەم
گەر بەمردن
دەناهەر گیز دەرت ناکەم لەژیانی خۆم
دڵنیابە
ڕۆژێک دادێ خۆزگە خوازی
پڕبەڕازی، کۆرپەت بەمن بڵێ بابە
وا من سەبری ئەیوب دەگرم
وەڕس نابم
تاساڵ مابێت ئێشک گرم
بەو ئاواتەم دەگەم نەمرم
(۳)
لەسای سەران
ئەوسەرانەی قۆچیان ڕەقتر لەهی بەران
لەبەرچاوی هەموودونیا
ئەوشاعیرەی وەرزێکی بەناوی خۆیکرد
لەنیشتمانی دەوڵەمەند
لەبرسان مرد
(۴)
خانمی نەرم
چەترەکەم
نانم
سێبەرم
لەهەر کوێبی
نیگەرانمەبە لەدڵمایی
لەدەروونمای
لەئاوێنەی چاوی ڕوونمایی
لەدەماری پڕلەخوێنی کەف و کوڵمایی
لەهەرکوێبم
نیگەرانمەبە لەدڵمایی
خانمی نەرم
چەترەکەم
نانم
سێبەرم
خواش پێی خۆشە تۆم خۆشدەوێ
کوامن هەڵەم
دەسکردێکی جوانی خودای خۆم خۆشدەوێ
خواش پێی خۆشە تۆم خۆشدەوێ
(۵)
چما بانگ و هاواری نان
یاخی بوون و سەر پێچیە
چما داوای خۆشی ژیان
لەو هەرێمە سەرکێشیە
چما خەمی هاوزامەکەت
هاوسەنگەرە بەسامەکەت
بدرکێنی
ئابڕووی دزی پشتی پەردە دەڕووشێنی
چما پێشمەرگە لەوخاکە
دەبێ بمرێ
نابێ بخوا
نابێ بژی
دەبێ لەبەهەشتی وڵات وەدەرینێن
وەک چیڕۆکی بەهەشت و ئادەم و خوا
چما گەوران
هێشتان وەک سەردەمی قوڕەیش
باوەڕیانماوە بەتۆڵەی تیخ و تەوران
وایییییییی واییییییییی
وای لەگەورەی کوردو خاوەن نووکێک دەرزی عەرشی زەوی
پێت وابێ خوای
گەمژەن ئەوانەی نان بڕن
نانی ئەوانیش خوا دەیدا
گەمژەن ئەوانەی گیان بڕن
گیانی ئەوانیش خوادەیبا
من هەر ئەوەندەباوەڕم بەئاڵاو ئاڤێستاهەیە
کەدەزانم تۆڵەی خودا لەسبەینێ و ئێستا هەیە
گڵاڵەگردنی ئەم بابتە: #زانا_کوردستانی
(۱)
ژیان و مردن
هەردووک جارێکن
یەکێکم دیوە
یەکێک چاوەڕێم، نیوەم بڕیوە
(۲)
وەرە پاشای هەستەکانم
وەرە ژیانم
وەرە پەنجەی دەستەکانت گرێبدە
لەگەڵ پەنجەی دەستەکانم
کەس بەقەد من خۆشیناوێیت
هەموودنیا سەرو ژورکەیت
بەخوا قەسەم، خۆشمدەوێیت
دەستیشت بەخوێنم سورکەیت
تۆ هەر خۆشەویستمی چەقۆو برینیشبی
تۆ هەر حەزو ویستمی چەقۆو برینیشبی
تۆ ئێستامی
تۆڕابردووی
تۆداهاتووی
واهەستەکەم خوا بۆمنی دروستکردووی
ئەی ئەوکەسەی ژەهریش بەدەست تۆبێت ئەی خۆم
ئەی شیرینی لێوەکانت بۆچی نەی خۆم؟
ئاخ لەدەست تۆ
ئاخ لەکەللەڕەقی و شێتیت
گەلێک جاران قاوەی تاڵیت
گەلێک جارانیش چکلێتیت
ئادەی گیانم
چۆن دڵت دێ تەڕیان بکەیت عاشقی تۆن چاوەکانم؟
کەناوی تۆ لەگەڵ ناسکترین هەست دێ
کەناوی تۆ وەک پاڵەوانی هەڵبەست دێ
هەموو شتێکت لەدەست دێ
تۆدەتوانیت دەنگی تۆراو بگێڕیتەوە ناو قوڕگەزوڵاڵەکان
دەش توانیت زمانی گڕ بگێڕیەوە بۆلاڵەکان
سەر پشکبە لەکوشتن و مانەوەم
لەڕۆیشتن و گەڕانەوەم
سەر پشکبە
بۆچونەناو خوێنی لەشم ژەهری شیرنی دوو پشکبە
بەس گیانی خۆم
دڵنیاتکەم
گەر بەمردن
دەناهەر گیز دەرت ناکەم لەژیانی خۆم
دڵنیابە
ڕۆژێک دادێ خۆزگە خوازی
پڕبەڕازی، کۆرپەت بەمن بڵێ بابە
وا من سەبری ئەیوب دەگرم
وەڕس نابم
تاساڵ مابێت ئێشک گرم
بەو ئاواتەم دەگەم نەمرم
(۳)
لەسای سەران
ئەوسەرانەی قۆچیان ڕەقتر لەهی بەران
لەبەرچاوی هەموودونیا
ئەوشاعیرەی وەرزێکی بەناوی خۆیکرد
لەنیشتمانی دەوڵەمەند
لەبرسان مرد
(۴)
خانمی نەرم
چەترەکەم
نانم
سێبەرم
لەهەر کوێبی
نیگەرانمەبە لەدڵمایی
لەدەروونمای
لەئاوێنەی چاوی ڕوونمایی
لەدەماری پڕلەخوێنی کەف و کوڵمایی
لەهەرکوێبم
نیگەرانمەبە لەدڵمایی
خانمی نەرم
چەترەکەم
نانم
سێبەرم
خواش پێی خۆشە تۆم خۆشدەوێ
کوامن هەڵەم
دەسکردێکی جوانی خودای خۆم خۆشدەوێ
خواش پێی خۆشە تۆم خۆشدەوێ
(۵)
چما بانگ و هاواری نان
یاخی بوون و سەر پێچیە
چما داوای خۆشی ژیان
لەو هەرێمە سەرکێشیە
چما خەمی هاوزامەکەت
هاوسەنگەرە بەسامەکەت
بدرکێنی
ئابڕووی دزی پشتی پەردە دەڕووشێنی
چما پێشمەرگە لەوخاکە
دەبێ بمرێ
نابێ بخوا
نابێ بژی
دەبێ لەبەهەشتی وڵات وەدەرینێن
وەک چیڕۆکی بەهەشت و ئادەم و خوا
چما گەوران
هێشتان وەک سەردەمی قوڕەیش
باوەڕیانماوە بەتۆڵەی تیخ و تەوران
وایییییییی واییییییییی
وای لەگەورەی کوردو خاوەن نووکێک دەرزی عەرشی زەوی
پێت وابێ خوای
گەمژەن ئەوانەی نان بڕن
نانی ئەوانیش خوا دەیدا
گەمژەن ئەوانەی گیان بڕن
گیانی ئەوانیش خوادەیبا
من هەر ئەوەندەباوەڕم بەئاڵاو ئاڤێستاهەیە
کەدەزانم تۆڵەی خودا لەسبەینێ و ئێستا هەیە
گڵاڵەگردنی ئەم بابتە: #زانا_کوردستانی
- ۵۷۹
- ۲۹ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط