تاڤگه صابر

خاتوون "تاڤگە سابیر" شاعیر هاوچه‌رخی کورد، دانیشته‌جی له شاڕی سڵیمانی لە باشووری کوردستانە.


┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄





(۳)
كوشندەی مەرگ
عاشقبوون تاوان باریبێت
من گوناحبارەکەیم
ئەگەر سوورەتەکان بچنەوە سەر عەشق
من ئەلف لام میمەکەم!
ئایەتەکانی عەشق
بە پرچی پەلکە زێرینە دەرازێنمەوە
لە سیراتەل موستەقیمەوە
دەست پێ دەکەم
بە هاتنی کونفە یەکونیش واز ناهێنم
بەردەوامم لەم شۆرشە قوربانی دەدەم!
بەرەنگاری شەرنگێزی دەبمەوە
تەماشاکەن...
نیگارێکی پڕ تراژیدیایە شەهید کردنی
رەنگەکان ناوەستم...
ڕێگام هەرچەندە سەخت بێ
ڕێ دەکەم
تا دەگەمە جێ!
بە گەیشتنم،
بانگێشتی نەورەساکەن دەکەم کەمانچەی مەرگ بژەنن
پۆل پۆل مرۆڤەکان بانگ دەکەم بە گ
وێیاندا دەگرمێنم من عاشقم ئەوینداری دیمەنەکانی سرووشتم!


(۴)
ھۆ... خەڵکینە لێرە ھەستان شعرەکانم یەخسیر مەکەن
وا بە توانجی بێ سەروبەر وشەکانم دڵگیر مەکەن
دایکەکانتان بە ئێوەوە ژان گرتنی ھەردوو سات بوو
شاعیر ھەموو عومری ژانە ژان ئەی گرێت ھەموو  ساتێ
بەڵکو تولفی شیعری ببێت دەنگی گریان بتانگاتێ!
جێم مەھێڵێن منی شاعیر تەوژم و تینی کاروانم
لە نوێژی گشت نەورۆزێکا قەسدو تەکبیرو قورئانم!!


(۵)
بەسەر خەرمانەی روونەوە
وەك سکاڵای رازی شمشاڵ
بەئاوات و ئازارەوە بچمە دڵی گەردوونەوە
جا با خەلیفە بم کوژی من سڵ ناکەم لە گەردەلوول
بەو ئاگرەی ئەم سووتێنن من دێمە کوڵ
لەگەڵ فرمێسکی بەزەیی یارەکەما
دێمە خوارێ بەتاسەوە
یا ئەتکێمە لالێوی تەر
یاوەك ھەڵمێ ئەرژێمە ناو ھەناسەوە
یاوەك دڵۆپی مرواری
دیدگاه ها (۰)

علی اکرم خسروی

علی‌رضا کرمی

تافگه صابر

تافگه صابر

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط