سارا پیشتیۆان

خاتوون "سارا پیشتیۆان" شاعیری هاوچەرخی کورد، له شاری کەرکووک لە دایک‌بوو و ئیستا بە سڵیمانی دانیشتوجیە.



(۱)
من ئێستاش لە تارکی ئەترسێم
بەڵام تۆ چیتر بۆ ترسەکانی من ناترسێیت
من ئێستاش لە دڵتەنگیما وێنە ئەکێشم
بەڵام تۆ چیتر بۆ کێشانەوەی وێنەکەت
لەبەردەمم ڕاناوەستێیت
من ئێستاش بۆنەکەی سەر ملپێچەکەت
هەست پێ ئەکەم
بەڵام تۆ چیتر ئەو بۆنە لە خۆت نادەیت
من ئێستاش بیری دەنگت ئەکەم
وەلێ تۆ ئیتر گۆرانی ناڵێیت
من ئێستاش تەنیایی ئەنۆشم
بەڵام تۆ چیتر تەنیایەکەم تێک نادەیت!


(۲)
سەرمات نیە؟
خەمی تۆمە خۆ برسیت نیه
لەم دەمە هەواڵ پرسینانەم بۆتۆ
لە ئاڵودە بوونی ئەو جگەرە کێشە تێئەگەم
پێش کێشانی هەر جگەرەیەک
ئەو دێڕەی سەر پاکەتەکەی ئەخوێنێتەوە
کە هۆکارە بۆ ژێڕ پەنجە


(۳)
جار جارە سەرێک لە وێنە کۆنەکانی خۆمان ئەدەین
وەکو ئەو پیرە مێردەی بە دیار وێنەیەکی
ڕەشوو سپیەوە خۆی نادۆزێتەوە
ئێمەش ئەو هەستانە نادۆزینەوە کە لەکاتی
گرتنی وێنەکەیا بۆ یەکتریمان هەبووە


(۴)
ئەبێ دووای من
کێ شعرت بۆ بهۆنێتەوە
کێ شەوانە نەخەوێ
ئەگەر بزانێ دڵتی عاجز کردووە
کێ بە بیستنی ناوی دووای هەمو شەڕێ
بە گیانەیەک کۆتایی پێ بێنێت
ئەبێ دووای من
کێ بزانێ توڕە بوونت هەر نازێکە
شکێنەر نی بەڵکو پێوییستیت بە باوەشێکە
ئەبێ شارەزای کاتی خەوتنت بێت
بۆ بێزاری خۆی لە نیوە شەوا
زەنگت بۆ لێنەدا بەخەبەر بێیت
ئەبێ دڵی گەورەو میهرەبان بێت؟
بۆ قسە ڕەقەکانت سنگێکی پۆڵاینی هەبێت
ئەترسێم لەبیری بچێت
ژەمەکانت لە کەیا ئەخۆیت
بیری بچێت پێش خەوتنی
سەرەتا بە تۆ بڵێ خۆشم ئەوێیت
ئەبێ وەکو من خودا شێتی کردبێت
بتوانێت بۆ خۆشبەختیت
بۆ زۆر دیمەنت خۆی کوێر کردبێ
بۆ زۆر وشەت خۆی نابیست کردبێت
ئەبێ دووا من
کەسێک هەبێ بەرگەت بگرێت
لە ناخۆشیا وەکو شاخێک پشتت بگرێت!


(۵)
چەن تامەزرۆ بووم بەیانیەک یەکەم کەسبم
بڵێی بەیانی باش گشت کەسم
هێندەی تامەزرۆیی من
لە دڵی چوار ملوێن کورد هەبوایە بۆ نیشتمان
ناوی کوردستان ئەبینرا لەسەر نەخشەکان


گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها (۰)

سەلام محەمەد

خبر

ڕێبوار تەها

ڕێباز مەحموود

ڕێبوار فایەق

سارا عوسمان

تافگه صابر

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط