ڕێباز مەحموود
کاک "ڕێباز مەحموود"، لە ساڵی ١٩٧٣ زانینی له شارباژێڕی سەر بە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان له دایکبوو. ئەم شاعیرە، دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانه، و لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردوودا بۆ چەند ساڵێک لە تاران بە کرێکاری ژیانی گوزەراندوە و لە سەرەتای دووهەزارەکانەوە رۆیشتە ئەورووپا و ئێستا لە ووڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێە.
کتێبی "با یاری به بیرەوەرییەکانی باخچە دەکات" لە ساڵی ۲۰۰۸ زاینی لە ئەم شاعیرە چاپ و بڵاو کراوە.
(۱)
تا تۆ لەرۆحمدا بیت،
ئەی میهرەبان!
من هەرگیز،
دەستم ناچێتە کوشتنی کاتەکانم...
(۲)
مانەوه خەیاڵێکی بەرزە،
دەستی کەسمانی پیناگا...
هەموو لە ئوغرداین،
به ئاگا و بێئاگا!
(۳)
تەنهایی
هێندەی وەک جۆگەلە دەڕواو
گژوگیا
بە چواردەوری خۆیدا دەنووسێتەوە...
(۴)
نیشتمان تۆ کە جێگایەکت تیا نەبوو،
گەنجێتیم بای باڵێکی خۆی تیا بدات...
پێم ناڵێی لەو دوورەوە
بەچی ئەفسوونت لە دەربەدەریم کردوە و
کردوتمەوە بە منداڵێکی گڕۆز؟
...
تا لەوێ بووم
بە غەریبیەکی قەف ئەستوور
هەردوو پێی ئیشتیاقمت بەستبوەوە...
ئەدی بۆ ئەمێستا
سەرتاپامت پڕ کردوە لە تاسەی،
پیاسەی ئێوارانێکی خۆت؟
(۵)
لە باوکم بزربووم،
زۆرن ئەوانەی دەیانگوت گورگی غەریبیی خواردی...
بەڵام من دابڕاوم و
تازە ناتوانم بگەڕێمەوە ناو حەساری دوێنێ.
(۶)
ئەو کاتەی تۆ دێیتە ناو وێنەیەکی شیعریی
هیچ نامێنێ بۆ وتن.
...
بۆ وننەکردنی تۆ
دونیا چەند جەنجاڵتر و
مردن چەند تاریکتر بێ
من هێشتا حەوسەڵەیەکی ڕۆشنترم.
(۷)
دڵت لە مشت دەربهێنە و
بیخەرەوە شوێنی خۆی...
لە غوربەت قووڵتر
کە هەموو تەمەنتی تێکەوتووە
مەگەر چاڵی تر هەیە..؟!
(۸)
شەو، ڕەنگوڕووی داڵغەی من دەپژێنێ بەخۆیدا
تا ببێتە ئەستێرەجاڕ...
ئێ ئاخر
لەم زوڵمەتی ڕۆژگارەدا
ئەوە منم،
کە پڕپڕم لە ڕەونەقی جوانیی تۆ!
(۹)
بیرەوەریم سەرڕێژە لە ژان و دابڕان،
داهاتووم: ڕەنگە خەرەندێکی ژێر چنگی تەم بێ...!؟
دڕ بە غەریبیم بدە و
لە ئێستامدا، خۆت بنووسەرەوە...
(۱۰)
دوێنێم دەپاڕایەوە کە تێنەپەڕێ،
ئەمڕۆم خواخوایەتی بە تۆ بگاتەوە...
لەم نێوانەدا،
خۆزگە تۆ دەتبینی:
کە من چەند غەمگینانە،
وا پیر دەبم؟!
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
کتێبی "با یاری به بیرەوەرییەکانی باخچە دەکات" لە ساڵی ۲۰۰۸ زاینی لە ئەم شاعیرە چاپ و بڵاو کراوە.
(۱)
تا تۆ لەرۆحمدا بیت،
ئەی میهرەبان!
من هەرگیز،
دەستم ناچێتە کوشتنی کاتەکانم...
(۲)
مانەوه خەیاڵێکی بەرزە،
دەستی کەسمانی پیناگا...
هەموو لە ئوغرداین،
به ئاگا و بێئاگا!
(۳)
تەنهایی
هێندەی وەک جۆگەلە دەڕواو
گژوگیا
بە چواردەوری خۆیدا دەنووسێتەوە...
(۴)
نیشتمان تۆ کە جێگایەکت تیا نەبوو،
گەنجێتیم بای باڵێکی خۆی تیا بدات...
پێم ناڵێی لەو دوورەوە
بەچی ئەفسوونت لە دەربەدەریم کردوە و
کردوتمەوە بە منداڵێکی گڕۆز؟
...
تا لەوێ بووم
بە غەریبیەکی قەف ئەستوور
هەردوو پێی ئیشتیاقمت بەستبوەوە...
ئەدی بۆ ئەمێستا
سەرتاپامت پڕ کردوە لە تاسەی،
پیاسەی ئێوارانێکی خۆت؟
(۵)
لە باوکم بزربووم،
زۆرن ئەوانەی دەیانگوت گورگی غەریبیی خواردی...
بەڵام من دابڕاوم و
تازە ناتوانم بگەڕێمەوە ناو حەساری دوێنێ.
(۶)
ئەو کاتەی تۆ دێیتە ناو وێنەیەکی شیعریی
هیچ نامێنێ بۆ وتن.
...
بۆ وننەکردنی تۆ
دونیا چەند جەنجاڵتر و
مردن چەند تاریکتر بێ
من هێشتا حەوسەڵەیەکی ڕۆشنترم.
(۷)
دڵت لە مشت دەربهێنە و
بیخەرەوە شوێنی خۆی...
لە غوربەت قووڵتر
کە هەموو تەمەنتی تێکەوتووە
مەگەر چاڵی تر هەیە..؟!
(۸)
شەو، ڕەنگوڕووی داڵغەی من دەپژێنێ بەخۆیدا
تا ببێتە ئەستێرەجاڕ...
ئێ ئاخر
لەم زوڵمەتی ڕۆژگارەدا
ئەوە منم،
کە پڕپڕم لە ڕەونەقی جوانیی تۆ!
(۹)
بیرەوەریم سەرڕێژە لە ژان و دابڕان،
داهاتووم: ڕەنگە خەرەندێکی ژێر چنگی تەم بێ...!؟
دڕ بە غەریبیم بدە و
لە ئێستامدا، خۆت بنووسەرەوە...
(۱۰)
دوێنێم دەپاڕایەوە کە تێنەپەڕێ،
ئەمڕۆم خواخوایەتی بە تۆ بگاتەوە...
لەم نێوانەدا،
خۆزگە تۆ دەتبینی:
کە من چەند غەمگینانە،
وا پیر دەبم؟!
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
- ۵۰۶
- ۲۹ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط