ئەو ئاگرە دەمێکە
ئەو ئاگرە دەمێکە
داگیرساوە
نەدەکوژێتەوە
نەکەس لە پەنایدا
خۆ گەرم دەکاتەوە
گڕی ئەم ئاگرە
بەرەو قووڵایی ئاسمان
شنەی با ڕایدەژێنێ
چاوەکان تینووی دیتنی
ئاسمانێکی ئەفسانەیین
کە ڕێ کەوتووە
بەرەو سەربانێکی
لە ڕەیحانەی بۆن خۆش
عەتری خۆیدا
بەسەر دەپرژێنێ
پەڵکەزێرینەی
ئەم ئاسمانە
هێندێ ڕەنگی نوێ
دەنوێنێ
دڵم دەڵێ
لاولاوێک بکە پەیژە
تۆزقاڵێک لەو
پەڵکەزێرینە لێبکەوە
بیکە بە تیشکی هیوا
تۆ بڵێی ئەو ئاگرە
چی بێ؟
سرتەکانی دەناسمەوە
گوێم لە ترپەی دڵیتی
ئەوە هاواری
زمانی دایکیمە
وەرن با دەوارێ هەڵدەین
لە دەوری ئەم ئاگرە
و ئێرە بکەین بە
نیشتمانمان
و بڵێین
زمانی دایکیم
دەتپارێزم
چونکە لە گڕی تۆوە
ئاسمانیش
ئەمجارە
ئاڵا ئەنووسێتەوە
داگیرساوە
نەدەکوژێتەوە
نەکەس لە پەنایدا
خۆ گەرم دەکاتەوە
گڕی ئەم ئاگرە
بەرەو قووڵایی ئاسمان
شنەی با ڕایدەژێنێ
چاوەکان تینووی دیتنی
ئاسمانێکی ئەفسانەیین
کە ڕێ کەوتووە
بەرەو سەربانێکی
لە ڕەیحانەی بۆن خۆش
عەتری خۆیدا
بەسەر دەپرژێنێ
پەڵکەزێرینەی
ئەم ئاسمانە
هێندێ ڕەنگی نوێ
دەنوێنێ
دڵم دەڵێ
لاولاوێک بکە پەیژە
تۆزقاڵێک لەو
پەڵکەزێرینە لێبکەوە
بیکە بە تیشکی هیوا
تۆ بڵێی ئەو ئاگرە
چی بێ؟
سرتەکانی دەناسمەوە
گوێم لە ترپەی دڵیتی
ئەوە هاواری
زمانی دایکیمە
وەرن با دەوارێ هەڵدەین
لە دەوری ئەم ئاگرە
و ئێرە بکەین بە
نیشتمانمان
و بڵێین
زمانی دایکیم
دەتپارێزم
چونکە لە گڕی تۆوە
ئاسمانیش
ئەمجارە
ئاڵا ئەنووسێتەوە
- ۷۳۷
- ۰۱ اسفند ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۵)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط