ڕۆژێ نه‌بوو ئه‌م دڵبه‌ره بێ ڕوحمه وه‌فا کا
ڕۆژێ نه‌بوو ئه‌م دڵبه‌ره بێ ڕوحمه وه‌فا کا
جارێ نه‌بوو ئه‌م کافره شه‌رمێ له خودا کا
حه‌یرانن ئه‌تیبا له عیلاجی مه‌ره‌زی من
لوقمانی ویسالت مه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رده ده‌وا کا
کارێ که غه‌م و ده‌ردی فیراقت به منی کرد
سه‌رما به هه‌تیو با به ده‌واری شڕی ناکا
دێوانه‌یه شه‌خسێ که به‌غه‌یری له‌بی له‌علی
وه‌ک شاهی سکه‌نده‌ر ته‌له‌بی ناوی به‌قا کا
تاب و ته‌بی ئاته‌شکه‌ده‌یی هیجری وه‌کوو شێت
نه‌زدیکه منیش واریدی سه‌حرایی فه‌نا کا
له‌م ڕیگه‌یه ته‌قدیری ئه‌زه‌ڵ وابوو که ئێمه
پاماڵی جه‌فا بین و ڕه‌قیب سه‌یر و سه‌فا کا
ڕۆح و دڵ و دین هه‌رسێ ئه‌که‌م به‌زل و نیساری
کامی دڵی من ئه‌گه‌ر له له‌بی له‌علی ڕه‌وا کا
سه‌ر دانێ به ڕێی عه‌شق، ڕه‌زا لازمه عاشق
بۆ یار سه‌ر و ماڵی سوپه‌ری تیری قه‌زا کا
جارێ نه‌بوو ئه‌م کافره شه‌رمێ له خودا کا
حه‌یرانن ئه‌تیبا له عیلاجی مه‌ره‌زی من
لوقمانی ویسالت مه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رده ده‌وا کا
کارێ که غه‌م و ده‌ردی فیراقت به منی کرد
سه‌رما به هه‌تیو با به ده‌واری شڕی ناکا
دێوانه‌یه شه‌خسێ که به‌غه‌یری له‌بی له‌علی
وه‌ک شاهی سکه‌نده‌ر ته‌له‌بی ناوی به‌قا کا
تاب و ته‌بی ئاته‌شکه‌ده‌یی هیجری وه‌کوو شێت
نه‌زدیکه منیش واریدی سه‌حرایی فه‌نا کا
له‌م ڕیگه‌یه ته‌قدیری ئه‌زه‌ڵ وابوو که ئێمه
پاماڵی جه‌فا بین و ڕه‌قیب سه‌یر و سه‌فا کا
ڕۆح و دڵ و دین هه‌رسێ ئه‌که‌م به‌زل و نیساری
کامی دڵی من ئه‌گه‌ر له له‌بی له‌علی ڕه‌وا کا
سه‌ر دانێ به ڕێی عه‌شق، ڕه‌زا لازمه عاشق
بۆ یار سه‌ر و ماڵی سوپه‌ری تیری قه‌زا کا
- ۷۰۳
- ۱۴ آذر ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۱)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط