یاخی بوون
یاخی بوون
" له‌تیف هه‌ڵمه‌ت "
ڕۆژه‌کانی هه‌فته
له دووباره بوونه‌وه‌ی خۆیان
بێزاربوون..
هه‌ینی بڕیاری داوه
مۆڵه‌ت له مزگه‌وته‌کان وه‌ربگرێ و
ئه‌مساڵ بچێ بۆ حه‌جی پیرۆز،
جا ئیتر نازانم ئه‌م ماوه‌یه
چۆن نوێژی هه‌ینی بکه‌ین ؟!
هه‌روه‌ها شه‌ممه
به پاسپۆرتێکی ساخته
ده‌ڕوا بۆ ئیسرائیل و له‌وێ ده‌بێ به په‌نابه‌ر
له‌وانه‌شه ببێ به کتێب فرۆش..
یه‌کشه‌مه‌ش بڕیاری داوه
به‌پێ بچێ بۆ ڤاتیکان و له‌گه‌ڵ پاپادا
چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی نێوانی ،
مسوڵمان و مه‌سیحیه‌کان بدۆزێته‌وه .
دووشه‌مه‌ش سواری پاسکیلێک بووه و
به‌ره‌و ئوستورالیا ده‌ڕوا و
له‌وێ ده‌بێ به ئه‌ندام په‌رله‌مان و
راوه که‌نغه‌ر ره‌وا ده‌کات.
سێ شه‌مه عاشقی یاری تۆپی پێ بوه و
ده‌چی بۆ مه‌کسیک
ده‌بێ به گۆڵچێ.
چوارشه‌مه‌ش ده‌مانچه‌یه‌کی له ( که‌لار) کڕیوه و
ده‌ڵێ ده‌بمه چه‌ته‌ی فیلمی کاوبۆ و
له سه‌هۆڵبه‌ندانی ئه‌سکیمۆدا ..
ڕاوه که‌ر ده‌که‌م.
پێنج شه‌مه‌ش خۆی مینڕێژ کردووه
و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان
نه‌مکاته پشوی فه‌رمی
خۆم ده‌ته‌قێنمه‌وه.
" له‌تیف هه‌ڵمه‌ت "
#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه
" له‌تیف هه‌ڵمه‌ت "
ڕۆژه‌کانی هه‌فته
له دووباره بوونه‌وه‌ی خۆیان
بێزاربوون..
هه‌ینی بڕیاری داوه
مۆڵه‌ت له مزگه‌وته‌کان وه‌ربگرێ و
ئه‌مساڵ بچێ بۆ حه‌جی پیرۆز،
جا ئیتر نازانم ئه‌م ماوه‌یه
چۆن نوێژی هه‌ینی بکه‌ین ؟!
هه‌روه‌ها شه‌ممه
به پاسپۆرتێکی ساخته
ده‌ڕوا بۆ ئیسرائیل و له‌وێ ده‌بێ به په‌نابه‌ر
له‌وانه‌شه ببێ به کتێب فرۆش..
یه‌کشه‌مه‌ش بڕیاری داوه
به‌پێ بچێ بۆ ڤاتیکان و له‌گه‌ڵ پاپادا
چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی نێوانی ،
مسوڵمان و مه‌سیحیه‌کان بدۆزێته‌وه .
دووشه‌مه‌ش سواری پاسکیلێک بووه و
به‌ره‌و ئوستورالیا ده‌ڕوا و
له‌وێ ده‌بێ به ئه‌ندام په‌رله‌مان و
راوه که‌نغه‌ر ره‌وا ده‌کات.
سێ شه‌مه عاشقی یاری تۆپی پێ بوه و
ده‌چی بۆ مه‌کسیک
ده‌بێ به گۆڵچێ.
چوارشه‌مه‌ش ده‌مانچه‌یه‌کی له ( که‌لار) کڕیوه و
ده‌ڵێ ده‌بمه چه‌ته‌ی فیلمی کاوبۆ و
له سه‌هۆڵبه‌ندانی ئه‌سکیمۆدا ..
ڕاوه که‌ر ده‌که‌م.
پێنج شه‌مه‌ش خۆی مینڕێژ کردووه
و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان
نه‌مکاته پشوی فه‌رمی
خۆم ده‌ته‌قێنمه‌وه.
" له‌تیف هه‌ڵمه‌ت "
#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه
- ۳۶۳
- ۳۰ مرداد ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۱)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط