ڕزگار جەباری
ماموستا "ڕزگار جەباری" به ناوی تەواوی: "ڕزگار تەیب محەمەد"، ساڵی ١٩٨٠ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە.
ماوەی ٨ ساڵ لە ئۆردوگای سەریاس و لە بناری شاخی شاهۆ لای پاوە و ئۆردوگای سەحنە لە دەشتی چەمچەماڵ سەربە پاریزگای کرماشان ژیاوە.
لە ساڵی ١٩٩٨ەوە نیشتەجێی شارۆچکەی بنەسڵاوەیە سەربە پارێزگای هەولێر.
ساڵی ٢٠٠٩ -٢٠١٠ کۆلێژی ئەندازیاری بەشی میکانیکی کردووە.
لە بواری شیعر و وەرگێڕان و توێژینەوەی ئەدەبی و دەستنووس کار دەکات.
کۆمەڵێک بابەتی لە بڵاڤۆکە کوردییەکان بڵاوکردووەتەوە، وەکوو: ڕخنەی چاودێر، نووسەری کورد، ڕامان، هەنار، نەوشەفەق، گزنگ، وانەر، دیوان، دیالۆگ، کەشکۆڵ (لە مەهاباد)، سلێمانی، زەند (لە ئیستانبووڵ)... هتد.
بەشداری زیاتر لە ٣٠ فێستیڤاڵی شیعری و ئەدەبی کردووە و زیاتر ١٢ خەڵاتی بردووەتەوە، بەشێک لەوانە:
- خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی گەلاوێژ خولی ١٤ ساڵی ٢٠١٠ لە سلێمانی.
- خەڵاتی یەکەمی وۆرکشۆپی شیعری خوولی سێیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ ئەدەب بە ناوی (نینیتی) کە کونسۆڵی وڵاتی بەریتانیا ساڵی ٢٠١٤ لە هەولێر سازی دابوو.
- بەشداری کردووە لە یەکەم کۆنگرەی خانای قوبادی لە شاری جوانڕۆ کردووە. ساڵی ٢٠٢٠.
- بەشداری کردووە لە سیپۆزیەمی فەقێ تەیران و میراتی وی لە زانکۆی – شاری وان، ساڵی ٢٠٢٢.
- بەشداری کردووە لە سیپۆزیەمی مەلای جزیری و میراتی وی لە زانکۆی – شاری وان، ساڵی ٢٠٢٣.
- بەشداری سیمپۆزیەمی دەستنووسی کردووە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە سلێمانی، ساڵی ٢٠٢٢.
- بەشداریی لە کۆنگرەی نێودەوڵەتیی هەورامانناسی کردووە لە زانکۆی کوردستان – شاری سنە، ساڵی ٢٠٢٣.
- بەشداریی لە کۆنفڕانسی ڕۆشنبیریی (داهاتووی دیاربەکر) لە شاری ئامەد – ساڵی ٢٠٢٤.
- بەشداریی لە کۆنفڕناسی سافی هیرانی کۆلێژی پەروەردە زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری شەقڵاوە ساڵی ٢٠٢٤.
- بەشداریی لە کۆنفڕانسی سەنتەری زاخۆ بۆ لێکۆینەوەی کوردی – زانکۆی زاخۆ. ساڵی ٢٠٢٤.
تاکو ئێستا ئەم چوار بەرهەمەی چاپ کراوە:
١- شەبەنگی ڕژاو (شیعر): لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرێتی چالاکی وێژەیی هەولێرە ٢٠١٩.
٢- تریفەی پەیڤ (وتار و توێژینەوەی ئەدەبی) لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێرە، ٢٠١٩.
٣- دیوانی عەلی حەریری (دیوانی کلاسیک) ئامادەکردن و لێکدانەوە : لە بڵاکراوەکانی ماڵی وەفاییە و ساڵی ٢٠٢٠ لە تاران چاپکراوە.
٤- سێبەری تەڕ (هایکو): لە بڵاوکراوەکانی یانەی هایکوی کوردییە، ساڵی ٢٠٢١.
٥- لە هەشت کتێبی هاوبەشدا بەشدارە، وەکوو: ئەلیف، ئیسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر، کۆنگەرەی خانا، فەقێ تەیران و میراسا وی و...هتد.
٦- کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەی ئامادەی چاپن
ڤیکدان و گڵاڵەکردنی:
زانا کوردستانی

۵۱۸
۱۳ آذر ۱۴۰۳
دیدگاه ها
هنوز هیچ دیدگاهی برای این مطلب ثبت نشده است.