ڕیباز سالار
کاک "ڕێباز سالار" بهناوی تهواوی "ڕێباز سالار عبدالکریم نریمان" و ناسراو به "مام ڕێباز" شاعیر و نووسەری هاوچەرخی کورد، لە ساڵی ۱۹۹۸ زایەنی لە شاری چەمچەماڵی هەرێمی کوردستان له دایک بۆ.
کتیبی بۆنی باران، یەکمین کومەلەی شیعری مام ڕێبازە کە بڵاووە بووە.
(۱)
گڵای لقی درەختێکی
بە دەم باوە دەچیت و دێی،
لە کام لاوە
سەیری تابلۆی ژیانت کەی
تۆ هەر ڕێبواری سەرە ڕێی!
ڕۆژێ گێژەڵوڵکەی مردن
ڕەگ و ڕیشەت هەڵدەکەنێ،
زریانی ئەجەل هەڵتەگرێ و
پێت پڕ دەکاتەوە کەنێ،
کوتاییت دێ کاکی ڕێبوار
سەفەرەکەت یەکجاری یە،
ئەوەیش لای خەڵکی دەمێنێ
هەر مشتێ لە یادگاری یە!.
(۲)
ئێوارەیەک وەکو هەتاو،
ئاوا دەبم!
ئیتر نامبینیت بە دوو چاو!
هاوارێک بووم و نەتبیستم لەبەر سەدای ئەوانی تر،
لەناو دونیای پڕ ژاوە ژاو،
من بە بێدەنگی هاتم و
بەبێ دەنگیش
هەر بەو کوێرە ڕێگەیەدا
هەڵدەدێرێم!
جەستەم هەنجن هەنجن دەبێ
ملم دەشکێ!
وەکو شانەیەکی هەنگ
لە جێی هەنگوین
شیعر لە هەناوم دەتکێ!
(۳)
بۆ کوێ بڕۆم؟
بەکام شەقام؟
بەکام ڕێگا؟
هەنگاوی ڕێبواریم بنێم!
لەگەڵ کام خەم و ئازاری
کوچە و کۆڵانەکانی شار،
کام فرمێسکی پڕ حەسرەتی
جووتێ چاوی پڕاو پڕ ڕاز
ئەم شەو بدوێم؟
(۴)
ئەزانن کێم!؟
هەتاوێکم بە بێ ئاسۆ!
دەرختێکم بێ چنگێ خاک!
مەلێکی بێهێلانە و جێم،
ڕێبوارێکم
لەوەتەی هەم کۆچەریم و
کام لوغمی سەر سنوور ماوە،
پێی ماندووی لە سەر دانەنێم!؟
ئیتر دەبێ
چاوەکانی خۆم هەڵکۆڵم!
گوێم ببڕم!
بێشعور و هەست و هۆش بم،
تا لە سایەی سەری واندا
بتوانم وەک بتێ بژێم!
لۆمەم مەکەن!
کە دەمەوێ
نەک بە دوو قاچ!
بە هەزار قاچ!
لەم خاک و وڵاتە هەڵبێم !؟
(۵)
من دەزانم
ئەم عیشقەی تۆ
ڕۆژێک دەبێت بە تۆ فانێ!
نەک هەر گەڵای جوانی ژینم
ڕەگ و ڕیشەم هەڵدەکەنێ!
مەستم دەکات وەکو پێکێ
وەک فیشەکێکی بێوژدان
گیانم دەبا
تەختی ناوچاوم دەپێکێ!
(۶)
ئازیز نەتزانیوە من کێم؟
ماڵۆچکەیەکی دوورە ڕێم!
بەم هەنگاوە لەرزۆکانەم
وردە وردە بۆ لای تۆ دێم.
(۷)
با چاوانت هەر نوقابن
خەیاڵ بکە
دونیا سەوز و زەرد و شینە!
نەکەی هەرگیز پێڵوەکانت بترازێنی،
با نائومێدی نەتگەزێ
بێهیوایی قوتت نەدا
ئەم تاریکییە قەت مەبینە!
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
کتیبی بۆنی باران، یەکمین کومەلەی شیعری مام ڕێبازە کە بڵاووە بووە.
(۱)
گڵای لقی درەختێکی
بە دەم باوە دەچیت و دێی،
لە کام لاوە
سەیری تابلۆی ژیانت کەی
تۆ هەر ڕێبواری سەرە ڕێی!
ڕۆژێ گێژەڵوڵکەی مردن
ڕەگ و ڕیشەت هەڵدەکەنێ،
زریانی ئەجەل هەڵتەگرێ و
پێت پڕ دەکاتەوە کەنێ،
کوتاییت دێ کاکی ڕێبوار
سەفەرەکەت یەکجاری یە،
ئەوەیش لای خەڵکی دەمێنێ
هەر مشتێ لە یادگاری یە!.
(۲)
ئێوارەیەک وەکو هەتاو،
ئاوا دەبم!
ئیتر نامبینیت بە دوو چاو!
هاوارێک بووم و نەتبیستم لەبەر سەدای ئەوانی تر،
لەناو دونیای پڕ ژاوە ژاو،
من بە بێدەنگی هاتم و
بەبێ دەنگیش
هەر بەو کوێرە ڕێگەیەدا
هەڵدەدێرێم!
جەستەم هەنجن هەنجن دەبێ
ملم دەشکێ!
وەکو شانەیەکی هەنگ
لە جێی هەنگوین
شیعر لە هەناوم دەتکێ!
(۳)
بۆ کوێ بڕۆم؟
بەکام شەقام؟
بەکام ڕێگا؟
هەنگاوی ڕێبواریم بنێم!
لەگەڵ کام خەم و ئازاری
کوچە و کۆڵانەکانی شار،
کام فرمێسکی پڕ حەسرەتی
جووتێ چاوی پڕاو پڕ ڕاز
ئەم شەو بدوێم؟
(۴)
ئەزانن کێم!؟
هەتاوێکم بە بێ ئاسۆ!
دەرختێکم بێ چنگێ خاک!
مەلێکی بێهێلانە و جێم،
ڕێبوارێکم
لەوەتەی هەم کۆچەریم و
کام لوغمی سەر سنوور ماوە،
پێی ماندووی لە سەر دانەنێم!؟
ئیتر دەبێ
چاوەکانی خۆم هەڵکۆڵم!
گوێم ببڕم!
بێشعور و هەست و هۆش بم،
تا لە سایەی سەری واندا
بتوانم وەک بتێ بژێم!
لۆمەم مەکەن!
کە دەمەوێ
نەک بە دوو قاچ!
بە هەزار قاچ!
لەم خاک و وڵاتە هەڵبێم !؟
(۵)
من دەزانم
ئەم عیشقەی تۆ
ڕۆژێک دەبێت بە تۆ فانێ!
نەک هەر گەڵای جوانی ژینم
ڕەگ و ڕیشەم هەڵدەکەنێ!
مەستم دەکات وەکو پێکێ
وەک فیشەکێکی بێوژدان
گیانم دەبا
تەختی ناوچاوم دەپێکێ!
(۶)
ئازیز نەتزانیوە من کێم؟
ماڵۆچکەیەکی دوورە ڕێم!
بەم هەنگاوە لەرزۆکانەم
وردە وردە بۆ لای تۆ دێم.
(۷)
با چاوانت هەر نوقابن
خەیاڵ بکە
دونیا سەوز و زەرد و شینە!
نەکەی هەرگیز پێڵوەکانت بترازێنی،
با نائومێدی نەتگەزێ
بێهیوایی قوتت نەدا
ئەم تاریکییە قەت مەبینە!
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
- ۴۳۰
- ۲۹ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط