ڕەفێق سابیر
دکتر "ڕەفێق سابیر"، شاعیر و نووسه‌ری هاوچه‌رخی کورد، لە ۵ ی تەموز ۱۹۵۰ زایه‌نی، لە شاری قەڵادزێ لەدایك بووە.
(۱)
[لاوکی هەڵەبجە]
بە تەنیا جێی مەهێڵن،
ئەمشەو زریان دەیچێنێت!
تەم و مژ دایدەپۆشێت،
مانگەشەو دەیڕفێنێت؛
گەرووی بە گزنگ تەڕ کەن،
زامەکانی بە شیلان،
بە گۆرانی دایپۆشن،
یان بە سەوزی دارستان...
سەری بە شەپۆلان کەن،
با ئەم شەوە ڕایژێنێت؛
باڵای لە هەور بگرن،
برووسکە و با دەچێنێت!
...
بە تەنیا جێی مەهێڵن؛
منداڵێکی لاسارە،
شار بەردە باران دەکات،
مانگ دەکات بە کۆلارە؛
سوارە، چ شۆرەسوارێک!
ئەسپی هەتاو زین دەکات؛
بە گۆرانی و تیشک و ماچ،
سەر زەمین بەرین دەکات.
با کەژاوەی لە گوڵ بێت،
یان لە پەلکەزێڕینە،
زەماوەندی خوێن دەگرێت؛
ئەمشەو پاشای ئەوینە...!!
ئاشقێکی لاسارە!
بروسکە و با دەچێنێت،
بە تەنیا جێی مەهێڵن؛
مانگە شەو دەیڕفێنێت.
(۲)
[به‌ڵێنشكێنی]
به‌ڵام گیانه
هه‌ر شتێك سنووری هه‌یه
ته‌نانه‌ت به‌ڵینشكێنییش.
...
چۆن وا ده‌بێت؟
ئه‌م چوونه‌ژووانه خێرایه‌ی ئه‌به‌دییه‌ت
هه‌ر له گوڵ و په‌پووله دێت.
...
چۆن به‌م كۆچه له ناكاوه‌ت بڕوا بكه‌م
كاتێك جوانی
هێشتا وێنه‌یه‌كی تۆیه؟
...
چۆن بتوانم له‌گه‌ڵ بێتۆ‌یی هه‌ڵبكه‌م
كاتێك ژیان
له پێشوازیتدا منئاسا چاوه‌ڕێیه؟
...
بێ تۆ كات له بازنه‌یه‌كی داخراو ده‌چێت
ئاسۆ: بۆشترین بۆشایی
شوێنیش مه‌گه‌ر بۆ گۆڕ بشێت.
...
میهره‌بانی كه‌ی وا ده‌بێت!
له‌گه‌ڵ خۆتدا، تۆ هه‌موو شتێكت برد
من نه‌بێت.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
(۱)
[لاوکی هەڵەبجە]
بە تەنیا جێی مەهێڵن،
ئەمشەو زریان دەیچێنێت!
تەم و مژ دایدەپۆشێت،
مانگەشەو دەیڕفێنێت؛
گەرووی بە گزنگ تەڕ کەن،
زامەکانی بە شیلان،
بە گۆرانی دایپۆشن،
یان بە سەوزی دارستان...
سەری بە شەپۆلان کەن،
با ئەم شەوە ڕایژێنێت؛
باڵای لە هەور بگرن،
برووسکە و با دەچێنێت!
...
بە تەنیا جێی مەهێڵن؛
منداڵێکی لاسارە،
شار بەردە باران دەکات،
مانگ دەکات بە کۆلارە؛
سوارە، چ شۆرەسوارێک!
ئەسپی هەتاو زین دەکات؛
بە گۆرانی و تیشک و ماچ،
سەر زەمین بەرین دەکات.
با کەژاوەی لە گوڵ بێت،
یان لە پەلکەزێڕینە،
زەماوەندی خوێن دەگرێت؛
ئەمشەو پاشای ئەوینە...!!
ئاشقێکی لاسارە!
بروسکە و با دەچێنێت،
بە تەنیا جێی مەهێڵن؛
مانگە شەو دەیڕفێنێت.
(۲)
[به‌ڵێنشكێنی]
به‌ڵام گیانه
هه‌ر شتێك سنووری هه‌یه
ته‌نانه‌ت به‌ڵینشكێنییش.
...
چۆن وا ده‌بێت؟
ئه‌م چوونه‌ژووانه خێرایه‌ی ئه‌به‌دییه‌ت
هه‌ر له گوڵ و په‌پووله دێت.
...
چۆن به‌م كۆچه له ناكاوه‌ت بڕوا بكه‌م
كاتێك جوانی
هێشتا وێنه‌یه‌كی تۆیه؟
...
چۆن بتوانم له‌گه‌ڵ بێتۆ‌یی هه‌ڵبكه‌م
كاتێك ژیان
له پێشوازیتدا منئاسا چاوه‌ڕێیه؟
...
بێ تۆ كات له بازنه‌یه‌كی داخراو ده‌چێت
ئاسۆ: بۆشترین بۆشایی
شوێنیش مه‌گه‌ر بۆ گۆڕ بشێت.
...
میهره‌بانی كه‌ی وا ده‌بێت!
له‌گه‌ڵ خۆتدا، تۆ هه‌موو شتێكت برد
من نه‌بێت.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
- ۳۴۸
- ۲۸ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط