سەلام محەمەد
ماموستا "سەلام محەمەد ئەمین"، شاعیری ناسراوی دوورە وڵات لە ۲۱ تەمموزی ۱۹۵۴ زایەنی، لە شاری کەرکووکی لەدایکبووە.
(۱)
سادە و ساکار
وەك مناڵێك لە باخچەی ساوایانى شار
باسی سەرە پەرش و بڵاوەکەم دەکەم،
کە پارچەیەکی پەنجا ساڵ زیاترە
بیر لە ژیان و مردن دەکاتەوە و
لە جێگای خۆیدا چەقیوە،
نە دەتوانێت بۆ دوواوە بگەڕێتەوە و
لەدایك نەبێت
نە پێشدەکەوێت و رازی مردنی
پێ ئاشکرا دەکرێت
پارچەیەکی دیکەی لە ناو دەریای کتێبدا ونبووە
سەد کتێب زیاترم خستۆتە لاوە بیانخوێنمەوە
خەریکە تۆز و خۆڵیان لێدەنیشێت
پارچەیەکی ئەم سەرە نەگبەتەم
بەردەوام کەوتۆتە بەر مەرحەمەتی
نەشتەرگەری و داودەرمانی رۆژگارەوە
پارچەیەکی بووە بە تۆپی فتبۆڵێنی
کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتی
پارچەیەکی دیکەی، چوار پێنج مەتری
ناو ماڵەکەی خۆی نابینێت و
هەمیشە خەریکی گەردوون و ئەو هەسارانەیه
ملیارەها ساڵ بە خێرایی تیشکی رۆژ
لێمانەوە دوورن
پارچە گەورەکەیشی کە سەربەخۆیی نیشتیمان بوو
بە هۆی شەڕەقۆچی حیزبە کەڵەگاکانەوە لەناوچوو
دەیان و سەدان پارچەی تر
وەك وردە مێروولەی شووشەیی لە ژێر پێستی جەستەمدا
جار جار دەمورووژێنن و
جار جاریش ئاگردانەکانی ناخم دەگەشێننەوە
چەندە گەورەیە سەری من
بەرگەی ژانی رەنگاوڕەنگی گرتووە و
هێشتا پێم دەڵێ:
تا لە پێ نەکەوتووی بڕۆ
هەموو شتە ناشیرینەکان و
کەسە ناشیرینەکان و
رووداوە ناشیرینەکان بە گژوگیای سەوزی
لەبیرچوونەوە داپۆشە
رەنگە رۆژێك بێت گوڵی جوان بگرن
تا لە پێ نەکەوتووی وردتر و قووڵتر
باوەش بۆ سروشت بگرەوە
کە رۆژێك لە رۆژان شاهەنشای سەر زەوی بوو
(۲)
پەلەم نییە ئەی خودا جوانەکەم هەرگیز
پەلەم نییە
بێگومان تۆیش
بە درێژایی بوونی مێژووی ئەبەدییەت
کە نە سەرەتاکەی دیارە نە کۆتایی
پەلەت نەبووە و نیتە و ناتبێ
تۆ هەزاران ملیار ساڵ و
چرکەیەکت بە لاوە وەکو یەك وایە
منیش لەوسەری دێمەوە
ژیان سەرنجم راناکێشێت
هەر هەمووی پووش و پەڵاشە
هەموومان بۆنی ئەو پووش و پەڵاشەمان
لێ نیشتووە
بەڵام کەسمان
بە تایبەتی من، کە سنگم
کەوتۆتە بەر بۆردومانی شێرپەنجەی هار
پەلەم نییە
ئەگەر چرکەیەك بە ساڵێک بجوڵێتەوە
پەلەم نییە و پەلە ناکەم
من دڵنیام ئەوەندە دڵڕەقە ژیان
هێشتا ئاسن نەرمترە
بەڵام تۆ خۆت هەر خۆت و بەس
لە زمانی چرپە چرپی بەیانیان و
گرمە گرمی هەوری ئێواران تێدەگەیت
خۆ تۆ نە ئێستا نە دوێنێ و نە سبەینێ
پەلەت نەبووە و نیتە و ناتبێ
ئیتر کات تەنیا بۆ من و ئینسانە مەییوەکانە
کە ساڵ لە دوای ساڵ هەموومان
بووین بە شاخی سەهۆڵبەندان
بۆیە هەرگیز پەلەم نییە جارێ بمرم
بەڵکو پەلەمە خوداکەم
لە پڕێکدا ئەم بەستەڵەکی تەمەنە
بتوێتەوە و کڵپە بدەم و گڕ بگرم.
(۳)
کەسمان بە ئارەزووی خۆمان نەهاتووین و هەموومان نوتفەی شەهوەتی،
شەویك لە شەوان، یا رۆژێك لە رۆژان، یا ساتێك لە ساتە گەرم و تامەزرۆ شاراوەکانی غەریزەی جوتبوونی باوکان و دایکانین،
ئێمە کە لە دایك دەبین
لە کۆیلەیەکی ئاسایی کۆیلەترین
بێ بەرین لە هەموو مافێكی هەڵبژاردن بۆ نموونە: مافی زمان، نەتەوە، ئایین، نیشتیمان، جۆری روخسارمان، رەنگی چاومان، باڵامان، تەنانەت ئاستی زیرەکی و تێگەیشتن و دەنگ و چوزانم... زۆر زۆر شتی تر
وەك پارچە کوتاڵێکی هەرزان یا گرانبەها
وەك کەسێکی جوان یا ناشیرین
وەك سەربازێك، هەر یەکە و بە چەکێکەوە
فڕێمان دەدەنە مەیدانی شەڕەوە
کەسیشمان بە ئارەزووی خۆمان
مەیدانی شەڕ جێناهێڵین
یا دەکوژرێين یا دەکوژین یا... یا...
ژیان هەرچەندە، دیوێکی سەهۆڵبەندان و
دیوەکەی تری سەراب و بیابانە
بەشی خۆی ئێجگار منجڕ و
رەنگاوڕەنگ و بەتەماحە
بۆیە کەسمان بە تەواوی لە دڵەوە
تێرنابین و ناکشێینەوە و ناڵێین بە زیاد بێت!
تا دیسان لە پڕێکدا بێ ویستی خۆمان
نازانین چۆن؟ بۆچی؟ کەی؟ یا لە کوێ؟
ئەم کورتەچیرۆکەی تەمەن کۆتایی دێ!
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
(۱)
سادە و ساکار
وەك مناڵێك لە باخچەی ساوایانى شار
باسی سەرە پەرش و بڵاوەکەم دەکەم،
کە پارچەیەکی پەنجا ساڵ زیاترە
بیر لە ژیان و مردن دەکاتەوە و
لە جێگای خۆیدا چەقیوە،
نە دەتوانێت بۆ دوواوە بگەڕێتەوە و
لەدایك نەبێت
نە پێشدەکەوێت و رازی مردنی
پێ ئاشکرا دەکرێت
پارچەیەکی دیکەی لە ناو دەریای کتێبدا ونبووە
سەد کتێب زیاترم خستۆتە لاوە بیانخوێنمەوە
خەریکە تۆز و خۆڵیان لێدەنیشێت
پارچەیەکی ئەم سەرە نەگبەتەم
بەردەوام کەوتۆتە بەر مەرحەمەتی
نەشتەرگەری و داودەرمانی رۆژگارەوە
پارچەیەکی بووە بە تۆپی فتبۆڵێنی
کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتی
پارچەیەکی دیکەی، چوار پێنج مەتری
ناو ماڵەکەی خۆی نابینێت و
هەمیشە خەریکی گەردوون و ئەو هەسارانەیه
ملیارەها ساڵ بە خێرایی تیشکی رۆژ
لێمانەوە دوورن
پارچە گەورەکەیشی کە سەربەخۆیی نیشتیمان بوو
بە هۆی شەڕەقۆچی حیزبە کەڵەگاکانەوە لەناوچوو
دەیان و سەدان پارچەی تر
وەك وردە مێروولەی شووشەیی لە ژێر پێستی جەستەمدا
جار جار دەمورووژێنن و
جار جاریش ئاگردانەکانی ناخم دەگەشێننەوە
چەندە گەورەیە سەری من
بەرگەی ژانی رەنگاوڕەنگی گرتووە و
هێشتا پێم دەڵێ:
تا لە پێ نەکەوتووی بڕۆ
هەموو شتە ناشیرینەکان و
کەسە ناشیرینەکان و
رووداوە ناشیرینەکان بە گژوگیای سەوزی
لەبیرچوونەوە داپۆشە
رەنگە رۆژێك بێت گوڵی جوان بگرن
تا لە پێ نەکەوتووی وردتر و قووڵتر
باوەش بۆ سروشت بگرەوە
کە رۆژێك لە رۆژان شاهەنشای سەر زەوی بوو
(۲)
پەلەم نییە ئەی خودا جوانەکەم هەرگیز
پەلەم نییە
بێگومان تۆیش
بە درێژایی بوونی مێژووی ئەبەدییەت
کە نە سەرەتاکەی دیارە نە کۆتایی
پەلەت نەبووە و نیتە و ناتبێ
تۆ هەزاران ملیار ساڵ و
چرکەیەکت بە لاوە وەکو یەك وایە
منیش لەوسەری دێمەوە
ژیان سەرنجم راناکێشێت
هەر هەمووی پووش و پەڵاشە
هەموومان بۆنی ئەو پووش و پەڵاشەمان
لێ نیشتووە
بەڵام کەسمان
بە تایبەتی من، کە سنگم
کەوتۆتە بەر بۆردومانی شێرپەنجەی هار
پەلەم نییە
ئەگەر چرکەیەك بە ساڵێک بجوڵێتەوە
پەلەم نییە و پەلە ناکەم
من دڵنیام ئەوەندە دڵڕەقە ژیان
هێشتا ئاسن نەرمترە
بەڵام تۆ خۆت هەر خۆت و بەس
لە زمانی چرپە چرپی بەیانیان و
گرمە گرمی هەوری ئێواران تێدەگەیت
خۆ تۆ نە ئێستا نە دوێنێ و نە سبەینێ
پەلەت نەبووە و نیتە و ناتبێ
ئیتر کات تەنیا بۆ من و ئینسانە مەییوەکانە
کە ساڵ لە دوای ساڵ هەموومان
بووین بە شاخی سەهۆڵبەندان
بۆیە هەرگیز پەلەم نییە جارێ بمرم
بەڵکو پەلەمە خوداکەم
لە پڕێکدا ئەم بەستەڵەکی تەمەنە
بتوێتەوە و کڵپە بدەم و گڕ بگرم.
(۳)
کەسمان بە ئارەزووی خۆمان نەهاتووین و هەموومان نوتفەی شەهوەتی،
شەویك لە شەوان، یا رۆژێك لە رۆژان، یا ساتێك لە ساتە گەرم و تامەزرۆ شاراوەکانی غەریزەی جوتبوونی باوکان و دایکانین،
ئێمە کە لە دایك دەبین
لە کۆیلەیەکی ئاسایی کۆیلەترین
بێ بەرین لە هەموو مافێكی هەڵبژاردن بۆ نموونە: مافی زمان، نەتەوە، ئایین، نیشتیمان، جۆری روخسارمان، رەنگی چاومان، باڵامان، تەنانەت ئاستی زیرەکی و تێگەیشتن و دەنگ و چوزانم... زۆر زۆر شتی تر
وەك پارچە کوتاڵێکی هەرزان یا گرانبەها
وەك کەسێکی جوان یا ناشیرین
وەك سەربازێك، هەر یەکە و بە چەکێکەوە
فڕێمان دەدەنە مەیدانی شەڕەوە
کەسیشمان بە ئارەزووی خۆمان
مەیدانی شەڕ جێناهێڵین
یا دەکوژرێين یا دەکوژین یا... یا...
ژیان هەرچەندە، دیوێکی سەهۆڵبەندان و
دیوەکەی تری سەراب و بیابانە
بەشی خۆی ئێجگار منجڕ و
رەنگاوڕەنگ و بەتەماحە
بۆیە کەسمان بە تەواوی لە دڵەوە
تێرنابین و ناکشێینەوە و ناڵێین بە زیاد بێت!
تا دیسان لە پڕێکدا بێ ویستی خۆمان
نازانین چۆن؟ بۆچی؟ کەی؟ یا لە کوێ؟
ئەم کورتەچیرۆکەی تەمەن کۆتایی دێ!
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
- ۶۰۰
- ۳۰ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط