هیوا قادر
ماموستا "ھیوا قادر" شاعیر و ڕۆماننوس و وەرگێڕی کورد، له رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤ زایەنی، لە گەڕەکی چوارباخ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
(۱)
باران گرێی
فەقیانەکەی دایکمی توند کرد،
کە دایکم مرد؛
گرێی فەقیانەکەم قرتاند
عانەکەی مناڵیم بینی
ژەنگ گرتبووی.
- کێ بایی تەنها عانەیەک
خۆشەویستیم پێ دەفرۆشێت.
(۲)
من پێم وتی ئەم باخچەیە
زەردە وەک چاوەکانی تۆ
تۆ پێت وتم ئەم باخچەیە
تەڕە وەک چاوەکانی تۆ.
(۳)
بە چاوەکانیا دەیناسمەوە
ئینسانێک وا لە ناو سەری ئەو سەگەدا
ئینسانێک،بێدەنگ،بێدەنگ تێم دەڕوانێ.
بە چاوەکانیا بیرم دەکەوێتەوە من کێم!
ئینسانێک وا لەناو سەری ئەو مەیموونەدا
خەمبارانە بیر دەکاتەوەو دەڕوا،
بە چاوەکانیا دەیناسمەوە،بەچاوەکانیا.
سەرم دەخەمە نێو دەستم، بەکوڵ دەگریم،
ئینسانێک وا لەسەرمدا،
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
(۱)
باران گرێی
فەقیانەکەی دایکمی توند کرد،
کە دایکم مرد؛
گرێی فەقیانەکەم قرتاند
عانەکەی مناڵیم بینی
ژەنگ گرتبووی.
- کێ بایی تەنها عانەیەک
خۆشەویستیم پێ دەفرۆشێت.
(۲)
من پێم وتی ئەم باخچەیە
زەردە وەک چاوەکانی تۆ
تۆ پێت وتم ئەم باخچەیە
تەڕە وەک چاوەکانی تۆ.
(۳)
بە چاوەکانیا دەیناسمەوە
ئینسانێک وا لە ناو سەری ئەو سەگەدا
ئینسانێک،بێدەنگ،بێدەنگ تێم دەڕوانێ.
بە چاوەکانیا بیرم دەکەوێتەوە من کێم!
ئینسانێک وا لەناو سەری ئەو مەیموونەدا
خەمبارانە بیر دەکاتەوەو دەڕوا،
بە چاوەکانیا دەیناسمەوە،بەچاوەکانیا.
سەرم دەخەمە نێو دەستم، بەکوڵ دەگریم،
ئینسانێک وا لەسەرمدا،
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
- ۵۱۲
- ۲۶ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط