{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

کورد

کورد
راپەڕن هەستن درەنگە ، دەی گەلی هۆشیاری کورد
دەست لە دەستی یەک گرێ دەن ، خەڵکی لادێ و شاری کورد

ئێمە وەک دارێ ڕواوین ، ڕیشەمان یەک ڕیشەیە
تۆ لق و پۆپ و گەڵامی ، من ڕەگی ژیواری کورد

وا دەیان ساڵە گەلی کورد ، خوێن ئەڕژێ و گیان ئەدا
هەوڵ ئەدا بۆ سەربەخۆیی و ، ڕۆشنەی ڕزگاری کورد

ئەی جەنایەت گەر ئەرێ ئەی ، پەستی بێ مۆخی زەلام
قەت نەبوو شەرمێ لە دڵتا ، تا نەکەی ‌‌کوشتاری کورد

هەر هەموو ساتێ نەک ئێستا ، بۆ حەق و مافی ڕەوای
دژ بەزێن و تێ نەوەستن ، هەر هەموو چەکداری کورد

هەر دەمێ تێکەڵ بە یەک بوون ، هۆزی قۆزی کیژ و لاو
قڕ دەبێ قیڕە و پلانی ، دوژمنی لاساری کورد

عاقیبەت دەینێتە مشتت ، میللەتم چی بێ سەزات
گڕ دەدا هێز و بڕشتت ، هەل هەلە و هاواری کورد

پشتی من بەم زەربەتەی تۆ ، دڵنیا بە ناچەمێ
وا شەپۆلی قینی ئێمە ، ڕاو ئەنێ دژیاری کوردی !

تاکوو کۆت نەکرابێ شێران ، ڕێوی چۆن ژین سەر ئەکا؟
هەوری ڕەش دەڕوات و دێتۆ ، تاوی پش کۆساری کورد

ئەی دڕی ملهوڕ بزانە ، ڕۆژی ئێمەش دێتە سۆ
هەر بە کوێرایی چنۆکان ، دێتەوە کۆماری کورد

#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ
‍ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دیدگاه ها (۱)

ڕێباز مەحموود

شێتەگیانهەر لە بەر بەێان تاکۆ نیۆەی شەۆلە بێداری بێ یان لە ک...

سارا پیشتیۆان

ڕۆژا ناسر

فەرهاد پیرباڵ

‍ ۸ی مارستۆ یەک ڕۆژ نیتهەموو ساڵیت!.تۆ یەک وشە و یەک کتێب وی...

ً بە بۆنەی هاتنەوەی جێژنی ڕەمەزانەوە، جوانترین پیرۆزباییەکان...

عومەر عەلی

ناصر روشن

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط