ئەمیر ئەمین
کاک "ئەمیر ئەمین" شاعیر، نوسەر، شانۆکار و پێشمەرگەی کورد له باشووری کوردستانه.
ئەم جوانکارە دەسڕەنگینە، خاوەنی کتێبێکی شیعری بە نێونیشانی "من و تۆ بۆ لەدایک بووین"ـه.
(۱)
[گۆرانیەک بڵێ]
ئەم شەوانە سارد و بيَدەنگ و بكوژن
من لەبەردەم ئەم سەرمايەدام ئەم سارمايە دڕە
شەو گورگە لە پێستى تەنيايدا
من پەزى لە شوان بەجێماوم بێ تؤ!
دەمەوێت لە سەوزایی دەنگى تؤ دا بلەوەڕێم...
دەنگتت نەبێت لە برساندا دەمرم
دەنگت نەبێت نازانم بؤ دەسوتێم؟
نازانم بؤ دەدرەوشێمەوە؟
دەنگت نەبێت بەچى خؤم دابپؤشم؟
گورگەكان دەمخؤن ڕەق دەبمەوە
گەر ئەم شەو نەمبەیتەوە ژێر دەوارى دەنگت!
دەنگت موتوربەى بێدەنگيم دەکەم
من دەمەوێت بە زوبانى تۆوە بدوێم
ئاخر من زؤر لەمێژە زمانى خؤمم بە خەمێكى تۆوە خوارد.!
دەست بە دەنگتەوە دەگرم با بێدەنگى نەمبات.
تيشكى دەنگت بڕێژە بەسەرم دا
با سێبەرەکەم ببێتە دارستان.
خەڵوزێكم وشك وشك ژيان ڕەش دەکەمەوە
باى دەنگت هەلَدەكات و دەبمەوە پشکۆ
مردن دەگەشێنمەوە
خونچەیەك دەمی کردەوە بووبە گوڵ
كانیەك دەميكردەوە بووبە چەم
كرمێك هاوارى كرد بووبە پەپوولە
تؤش گؤرانيەک بڵێ با من ببمەوە بە مرؤڤ.!
نەخؤشم ئەم پيتانە ناتوانن ژيانم پێکەوە بنيَن
گەرووم پڕیەتى لە دەرد
گؤرانيەكم بؤ برينەكانم بۆناخوێندرێت
ناتوانم لە پرسەى دلَم دا بە پێوە بوەستم
بێدەنگيت ئەژنؤكانى شكاندوم
گؤرانيەك بلَێ مردوەكان بارى ژيانيان بەکۆڵەوەنيە
لەژێر بارانى دەنگت دا بەرِووتى سەما كردن ژيانە!
منارەيەكى ڕووخاوم بانگى خؤشەويستيم تێدا بڵێ
با كؤترەكان بگەڕێنەوە
با سؤفيەكان دەست بە سەما بكەنەوە
با قافڵەى دؤعاكان درێژبێتەوە تا عەڕشى خودا
دەنگت بنێرە با سێبەرى خودا ئەم وێرانەیە دابپۆشێت
دەنگت حەوزەكە پڕدەكاتەوە لە ژیان
پیتەكانى نێو زارت وردە ماسين لەنێو چەمى دەنگتدا مەلە دەکەن
تؤ بێیتە دەنگ پەپوولە بە بەردبووەكان دەكەونەوە فرِين!
كلَێسايەكم زەنگى دەنگتم تێدا لێبدە
با مەریەم بەدەم ژانى عيساوە دەست بە خوداوە بگرێت و هەستێتەوە
با مەسيح بەخاچەکەیەوە خەندەیەك بكات
دەنگت سفرەى خودايە بۆ منى حەواري!
مەيخانەیەکى جێماوم گۆرانيەك بلَێ
با هەرچى لەتە گۆزەى شكاوە بكەونەوە سەما
با خەيام شەراب و شيعر لە لێوەكانى بڕژيَت
با خؤلَ و خشتى ئەم مەيخانەیە ببنەوە بەمرؤڤ.!
(ڤانكوغ) گوێی لەدەنگت بوايە
هەرگیز گوێی خؤى نەدەبڕی.
پیت بەپيتى دەنگت وەك خالَەكانى ڕوومەتى دايكم
بەسەرر زوبانمەوە دەكوتم
بؤ ئەوەى ون نەبم بؤ ئەوەى ژيانم بۆ بخويَندريَتەوە!
دەستەكانتم بدەرىَ من بەم دوودەستەوە
فرياى ئەم هەموو قوڕە ناكەوم بيكەم بەسەرم دا.
دەنگت دەبەم بؤ ئەشکەوتە دوورەكان
قوڵايي تاريكى بە دەنگت رِووناك دەکەمەوە باچيتر شەمشەمەکوێرەكان
لەبێدەنگی دا سەرەو خوار خؤيان هەڵنەواسن.
دەنگت زوبانى يەکگرتووى جيهانە.
دەنگت رِووتم دەكاتەوە
رِووت رِووت لەبەردەم چاوەکانت دا
هەناسەت برينەكانم دەپێچێت
ئەم برینانەم ناويان هەیە
برين هەیە بێدەنگیت دەژی
برین هەیە بە دڵتەنگیت گەشە دەكات
برین هەیە بەتوڕەبوونت دەمخوات!
دەنگت برينەكانم دەخواتەوە
دڵم لەبنى ئەم بيرە وشكە دايە
هاوار دەكات بانگم بكە
ئێرە زؤر ساردە ئێرە زؤر دوورە
بانگم بكە خؤم ناناسمەوە
تاكو نەزانم خۆم كێم ناتوانم بێمەدەرەوە
ئێرە شێى بێتۆیی هەیە
تا كەڕووى مردن لێى نەداوم
بانگم بكە.!
فەرامۆشم مەكە
بێدەنگيت دڕکە بەچاوم دا ڕۆدەچێت
بێ تؤ من زوبانێكی چۆلَم من زوبانێكى بێ خوێنم
من دەنگێكم نزم نزم دلَيشم گويَى لێم نيە!
دەنگت دەكەم بە مالَم
لە دەنگت دا دەنوم و هەلَدەستمەوه
لەدەنگت دا بەخۆم و کۆڵێک شیعرەوە
بەدەوری قیبلەی جوانیت دا
تەواف دەکەین دەخولێینەوە
بەم بەفری تەمەنە دەڵێم
لەبەر گڕی چاوەکانیا بتوێرەوە
ژيان لە دەنگت دا ياساى نيە ئاينى نيە
تەنها گؤرانى دەيبات بەڕێوە.!
دەنگت ڕەنگى هەیە
كە پێدەکەنیت دەنگت سپیە
كە دەگریت دەنگت شينە
كە توڕە دەبيت دەنگت سوورە
كە گؤرانى دەچڕیت دەنگت پەلکەزێڕینەیە،
کە نزا دەکەیت دەنگت سەوزە
كە بێدەنگ دەبیت من ڕەش دەبمەوە.!
ئەم دەستانەم لەنێو ئەم قوڕەدا دەنێژم
سەرم دەکەم بەژێر قورِى مردنەوە
بە هەردوو پێیەكانم دەچمەسەر دلَم
دەمەوێت گۆڕێکى بێناونيشان بم
بەڵام بارانى دەنگت دەبارێت و جوانيت
لەبەينى پەنجەكانمەوە دێتەدەرێ
دەنگت لە چاوەکانمەوە ڕێژنە دەكات
پێیەكانم دواى نۆتەى دەنگت دەکەون
سەرم وشەكانت پڕ بە دلَم دەڵێتەوە
تؤ يەكەم مەسيحى ژنیت
تؤ زيندوكەرەوەى منيت.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی

- ۳۷۵
- ۲۹ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط