بەشدار سامی
کاک "بەشدار سامی"، شاعیر و فۆتۆگرافەر، ساڵی ١٩٨٤ لە دایک بووە. لە دەنگە نوێیەکانی شیعری کوردییە و زیاد لە دە ساڵە دەنووسێت.
(۱)
لافیتەیەك هەڵبواسن
پیاوێك گوتی خۆم دەكوژم
كاتژمێرێك
یان كەمێكی دیكه
تەرمەكەتان نەبینی
لێی كەنەوە
(۲)
[سپێده‌ی ئارام]
چام خواردووه‌ته‌وه، له‌تێك په‌نیر و
نانیش هه‌ڵبه‌ت
واتای ئه‌مه: هیچ كێشه‌یه‌ك بوونی نییه.
هه‌وا خۆشه
دره‌خته‌كان خه‌ریكن سه‌وز ده‌بن
هه‌موو شتێك گرنگه و
ڕوو له ده‌شت دانیشتووم
پیاوێك به جلی كوردییه‌وه تێبپه‌ڕێت
به ته‌ماشاكردنی بزه ده‌كه‌وێته سه‌ر لێوم.
هێنده دڵخۆشم ده‌ڵێی ماستم به لێوی ژنێكه‌وه
بۆنی مێخه‌ك كه‌پووم ته‌ڕ ده‌كات،
گرنگ نیه گه‌ردنی چ ژنێك تێده‌په‌ڕێت
پتر له‌وه كه خه‌مگین نیم
خواستێكی ترم نییه.
(۳)
[سەنگەر]
یه‌كێک، بیری دایكی ده‌كرد و
چاوی دەنوقاند تا کەزییەکانی ببینێت.
یه‌كێک، بیری ژنه‌كه‌ی بە هەموو بۆڵەبۆڵەکانیشیەوە.
یه‌كێك بیری ئاژه‌ڵه‌كانی کە ئێواران لە شاخ دەگەڕانەوە.
یه‌كێك بیری شاره‌كه‌ی بە هەموو پیاوە خراپەکانیشیەوە.
یه‌كێك بیری خواردنی ماڵه‌وه‌ی ده‌كرد و
یه‌كێیان ده‌گریا
چونكه كه پووری مردبوو له‌وێ نه‌بوو
چه‌ند دانه‌یه‌ك بیریان له منداڵه‌كانیان ده‌كرده‌وه
به‌ر له‌وه‌ی بكوژرێن،
سەربازەکان.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
(۱)
لافیتەیەك هەڵبواسن
پیاوێك گوتی خۆم دەكوژم
كاتژمێرێك
یان كەمێكی دیكه
تەرمەكەتان نەبینی
لێی كەنەوە
(۲)
[سپێده‌ی ئارام]
چام خواردووه‌ته‌وه، له‌تێك په‌نیر و
نانیش هه‌ڵبه‌ت
واتای ئه‌مه: هیچ كێشه‌یه‌ك بوونی نییه.
هه‌وا خۆشه
دره‌خته‌كان خه‌ریكن سه‌وز ده‌بن
هه‌موو شتێك گرنگه و
ڕوو له ده‌شت دانیشتووم
پیاوێك به جلی كوردییه‌وه تێبپه‌ڕێت
به ته‌ماشاكردنی بزه ده‌كه‌وێته سه‌ر لێوم.
هێنده دڵخۆشم ده‌ڵێی ماستم به لێوی ژنێكه‌وه
بۆنی مێخه‌ك كه‌پووم ته‌ڕ ده‌كات،
گرنگ نیه گه‌ردنی چ ژنێك تێده‌په‌ڕێت
پتر له‌وه كه خه‌مگین نیم
خواستێكی ترم نییه.
(۳)
[سەنگەر]
یه‌كێک، بیری دایكی ده‌كرد و
چاوی دەنوقاند تا کەزییەکانی ببینێت.
یه‌كێک، بیری ژنه‌كه‌ی بە هەموو بۆڵەبۆڵەکانیشیەوە.
یه‌كێك بیری ئاژه‌ڵه‌كانی کە ئێواران لە شاخ دەگەڕانەوە.
یه‌كێك بیری شاره‌كه‌ی بە هەموو پیاوە خراپەکانیشیەوە.
یه‌كێك بیری خواردنی ماڵه‌وه‌ی ده‌كرد و
یه‌كێیان ده‌گریا
چونكه كه پووری مردبوو له‌وێ نه‌بوو
چه‌ند دانه‌یه‌ك بیریان له منداڵه‌كانیان ده‌كرده‌وه
به‌ر له‌وه‌ی بكوژرێن،
سەربازەکان.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
- ۳۵۵
- ۲۹ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط