ئومێد شیخ کریم
ماموستا "ئومێد شیخ كریم" ناسڕاو به "شیخ ئومێد"، شاعیری کوردی هاوچەرخ، لە رۆژی ۸ تەمووزی ۱۹۶۲ زایەنەی، لە شارە جوانەکەی سڵیمانی لە دایک بوو.
(۱)
سەیرنیە بەلامەوە
چۆلەكەببێت بەواشەو
كۆترەشینكە لێیبترسێ
مەڕببێ بەگورگی هارو
گەماڵە بۆر لێیبترسێ
خەمخۆری شار
بێداڵدەبێ
كەسێك نەبێ لێیبپرسێ
ئەم وڵاتە
تێكەڵ بونێكی سەیر تێكدراوە
هیچ شتێك
لەجێگای خۆیدانەماوە
نەبەرد
لەجێگای خۆی سەنگینە
نەگیا
لەسەربنجی خۆیدا ڕواوە
سەیرنیە بەلامەوە
گورگ ببێتەهاوڕێی سەگ
بەبەرچاوی شوانەوەمامەڵە
بەمەڕەوە بكرێ
لەبری تاوس لەماڵاندا
قەلەڕەشكە بەخێو بكرێ
گەورەخائین
بەسەرۆكو میرو پاشا ناوببرێ
ئەم وڵاتە
وەك ماڵۆچكەی دەستی منداڵ
بەسەریەكدا تێكدراوە
نەبەرد
لەجێی خۆی سەنگینە
نەگیا
لەسەربنجی خۆی ڕواوە
(۲)
کاتێ کەهاتمە دنیاوە
وەک مناڵێکى چەتونو بزێو
بێئەوەی بەخۆم بزانمم
هەڵزنام بەدارسێوی ژیانا
دە ستم بۆهەرسێوێک ئەبرد
یان کاڵوکرچونەگەیو
یان کرمۆڵبوو
یان بێکەڵکو ڕزیوبو
ناتوانم وابمێنمەوە
ناشتوانم بێمە خوارەوەو
لەژیان پەژیوان ببمەوە
وائێستابەسەرئەمچڵە باریکەوە
نازانم کەی بەرئەبمەوە
...لەبری سێو
کرمەکان
هاتونەتە ناورۆحمەوە
ئێستا ناخی خۆم کرمۆڵه
کرمی دوودڵیورارایی
دوودڵی
لەنێوانی ژیان ونەژیانا
ئێستاکە لەکامیانام
لەنێوان چونو نەچونا
لەنێوان بونونەبونا
دوودڵم لەهەمووشتەکانی
پێچەوانەی یەکتری ژیان
کرمی گومان
گومان لەسێوەکانی تەنیشتم
گومان لەباخەوانەکه
گومان لەومناڵانەى
بەرد ئەگرنە سێوەکان
لقی درەختەکان ئەشکێننەوە
بۆبەربونەوەى سێوێک
تاهەست بەتامی سەرکەوتن بکەن
من ئەزانم
ئەگەرئاوابمێنمەوە
کرمەکان ناخم ئەخۆن
قاوغیکی بەتاڵ
وەک پشتی کیسەڵێکى مردارەوەبوی بیابان
ئەگەربشکەومەخوارەوە
وەک دڵۆپێک ئاو کەلەشوێنێکى بەرزەوە
وەک هەڵماتەشوشەی ناوئاگر
ئەبم بەسەدان پارچەوە
تازەئەکرێت لەژیان
پەژیوان ببمەوە؟؟؟
(۳)
پشتێکی ڕوت
شەرواڵێکی لەکونجێکدافڕێدراو
تەنافێك بۆهەڵواسین
تەنەکەیەك بۆ میزوگوتێکردن
قوتابخانەوپەیمانگایەك
بۆفێربونی خیانەتکردن
چەند ئامێرێک
بۆئابڕووئەتك کردن
چاوی زەقی جەلادێک
بۆتۆقاندن
قامچیەك بۆداپڵۆسین
بڵندگۆیەك
بۆ پیاهەڵدان
زیندانێکی زۆرگەورە
ناومان لێناوە نیشتیمان
(۴)
من حەزم ئەکردئەوشەوە
تەواو نەبوایه
شەوی یەڵدا
لەچاویا سەعاتێك بوایه
حەزم ئەکرد
روحی شەکەتوماندوم
چرابوایه
تاکوبەرپێت روناك بوایه
لەبەردەمتا بسوتایه
ئەوشەوە
شەکری لێوت
تاسپێدە
لەسەرپیاڵەی خۆزگەمبوایە.
(۵)
لەبێتۆیی
خەریکە مناڵ ئەبمەوە
لەچۆڵەوانی ئەترسم
ساتەکانی بێدەنگی
ئەمترسێنێ
لەتاریکی شەوئەترسم
لەترسا نا لەبەرخۆمەوە
گۆرانیەکان ئەڵێمەوە
تالەبیر خۆمی بەرمەوە
هەردۆعایەك لەنەنكمەوەفێربوم
هەرئایەتێك لەسەرەتایی
خوێندومە لەبەرخۆمەوە ئەیڵێمەوە
هەموشتێك ئەبێتە تارمایی
هەمو تارماییەكیش مێردەزمەی تۆقێنەرە
ئەودرەختەی باخەكەمان
چەندساڵە لەسێبەریا دائەنیشم
شەوان جوڵەی گەڵاكانی
ئەمترسێنێ
ئەوتەنافەی چەندین ساڵە
دایكم جلەكانی پیا هەڵئەخات
شەوان
لێم ئەبێتەتەنافی مەرگ
ئەمترسێنێ
ئەوپشیلەیەی دەیان ساڵه
بۆتە هاوڕێی هەمیشەیمان
شەوانی تەنیایی
لێم ئەبێتە جنۆكەو ناوێرم سەیری چاوەكانی كەم
ئەمترسێنێت
چەند قێزەونەتەنیایی
ئەوژورەی تیایا ئەژیم
تابلۆی سەردیوارەكان ئەمترسێنن یەكێكیان هەڕەشەم لێئەكات
یەكێك بەڕقەوەسەیرم ئەكات
یەكێكیان قاقا بەڕوم پێدەكەنێ
زمانم لێدەرئەهێنێ
وێنەهاوڕێ شەهیدەكەم
چوارچێوەكەی پڕپڕئەبێت
لەخوێن خوێن دایئەپۆشێ
تابلۆی ڕوباری سەردیوارەكە
پڕپڕئەبێت لەئاو
بەدیوارەكەدادێتە خوارێ
هەموژورەكە داگیرئەكات
هێدی هێدی واهەستەكەم
خەریكە ئەمخنكێنێ.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
(۱)
سەیرنیە بەلامەوە
چۆلەكەببێت بەواشەو
كۆترەشینكە لێیبترسێ
مەڕببێ بەگورگی هارو
گەماڵە بۆر لێیبترسێ
خەمخۆری شار
بێداڵدەبێ
كەسێك نەبێ لێیبپرسێ
ئەم وڵاتە
تێكەڵ بونێكی سەیر تێكدراوە
هیچ شتێك
لەجێگای خۆیدانەماوە
نەبەرد
لەجێگای خۆی سەنگینە
نەگیا
لەسەربنجی خۆیدا ڕواوە
سەیرنیە بەلامەوە
گورگ ببێتەهاوڕێی سەگ
بەبەرچاوی شوانەوەمامەڵە
بەمەڕەوە بكرێ
لەبری تاوس لەماڵاندا
قەلەڕەشكە بەخێو بكرێ
گەورەخائین
بەسەرۆكو میرو پاشا ناوببرێ
ئەم وڵاتە
وەك ماڵۆچكەی دەستی منداڵ
بەسەریەكدا تێكدراوە
نەبەرد
لەجێی خۆی سەنگینە
نەگیا
لەسەربنجی خۆی ڕواوە
(۲)
کاتێ کەهاتمە دنیاوە
وەک مناڵێکى چەتونو بزێو
بێئەوەی بەخۆم بزانمم
هەڵزنام بەدارسێوی ژیانا
دە ستم بۆهەرسێوێک ئەبرد
یان کاڵوکرچونەگەیو
یان کرمۆڵبوو
یان بێکەڵکو ڕزیوبو
ناتوانم وابمێنمەوە
ناشتوانم بێمە خوارەوەو
لەژیان پەژیوان ببمەوە
وائێستابەسەرئەمچڵە باریکەوە
نازانم کەی بەرئەبمەوە
...لەبری سێو
کرمەکان
هاتونەتە ناورۆحمەوە
ئێستا ناخی خۆم کرمۆڵه
کرمی دوودڵیورارایی
دوودڵی
لەنێوانی ژیان ونەژیانا
ئێستاکە لەکامیانام
لەنێوان چونو نەچونا
لەنێوان بونونەبونا
دوودڵم لەهەمووشتەکانی
پێچەوانەی یەکتری ژیان
کرمی گومان
گومان لەسێوەکانی تەنیشتم
گومان لەباخەوانەکه
گومان لەومناڵانەى
بەرد ئەگرنە سێوەکان
لقی درەختەکان ئەشکێننەوە
بۆبەربونەوەى سێوێک
تاهەست بەتامی سەرکەوتن بکەن
من ئەزانم
ئەگەرئاوابمێنمەوە
کرمەکان ناخم ئەخۆن
قاوغیکی بەتاڵ
وەک پشتی کیسەڵێکى مردارەوەبوی بیابان
ئەگەربشکەومەخوارەوە
وەک دڵۆپێک ئاو کەلەشوێنێکى بەرزەوە
وەک هەڵماتەشوشەی ناوئاگر
ئەبم بەسەدان پارچەوە
تازەئەکرێت لەژیان
پەژیوان ببمەوە؟؟؟
(۳)
پشتێکی ڕوت
شەرواڵێکی لەکونجێکدافڕێدراو
تەنافێك بۆهەڵواسین
تەنەکەیەك بۆ میزوگوتێکردن
قوتابخانەوپەیمانگایەك
بۆفێربونی خیانەتکردن
چەند ئامێرێک
بۆئابڕووئەتك کردن
چاوی زەقی جەلادێک
بۆتۆقاندن
قامچیەك بۆداپڵۆسین
بڵندگۆیەك
بۆ پیاهەڵدان
زیندانێکی زۆرگەورە
ناومان لێناوە نیشتیمان
(۴)
من حەزم ئەکردئەوشەوە
تەواو نەبوایه
شەوی یەڵدا
لەچاویا سەعاتێك بوایه
حەزم ئەکرد
روحی شەکەتوماندوم
چرابوایه
تاکوبەرپێت روناك بوایه
لەبەردەمتا بسوتایه
ئەوشەوە
شەکری لێوت
تاسپێدە
لەسەرپیاڵەی خۆزگەمبوایە.
(۵)
لەبێتۆیی
خەریکە مناڵ ئەبمەوە
لەچۆڵەوانی ئەترسم
ساتەکانی بێدەنگی
ئەمترسێنێ
لەتاریکی شەوئەترسم
لەترسا نا لەبەرخۆمەوە
گۆرانیەکان ئەڵێمەوە
تالەبیر خۆمی بەرمەوە
هەردۆعایەك لەنەنكمەوەفێربوم
هەرئایەتێك لەسەرەتایی
خوێندومە لەبەرخۆمەوە ئەیڵێمەوە
هەموشتێك ئەبێتە تارمایی
هەمو تارماییەكیش مێردەزمەی تۆقێنەرە
ئەودرەختەی باخەكەمان
چەندساڵە لەسێبەریا دائەنیشم
شەوان جوڵەی گەڵاكانی
ئەمترسێنێ
ئەوتەنافەی چەندین ساڵە
دایكم جلەكانی پیا هەڵئەخات
شەوان
لێم ئەبێتەتەنافی مەرگ
ئەمترسێنێ
ئەوپشیلەیەی دەیان ساڵه
بۆتە هاوڕێی هەمیشەیمان
شەوانی تەنیایی
لێم ئەبێتە جنۆكەو ناوێرم سەیری چاوەكانی كەم
ئەمترسێنێت
چەند قێزەونەتەنیایی
ئەوژورەی تیایا ئەژیم
تابلۆی سەردیوارەكان ئەمترسێنن یەكێكیان هەڕەشەم لێئەكات
یەكێك بەڕقەوەسەیرم ئەكات
یەكێكیان قاقا بەڕوم پێدەكەنێ
زمانم لێدەرئەهێنێ
وێنەهاوڕێ شەهیدەكەم
چوارچێوەكەی پڕپڕئەبێت
لەخوێن خوێن دایئەپۆشێ
تابلۆی ڕوباری سەردیوارەكە
پڕپڕئەبێت لەئاو
بەدیوارەكەدادێتە خوارێ
هەموژورەكە داگیرئەكات
هێدی هێدی واهەستەكەم
خەریكە ئەمخنكێنێ.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
- ۴۷۵
- ۲۹ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط