که‌وه شه‌له
که‌وه شه‌له
سه‌رداری بۆکان عه‌زیز
خانی سه‌ربه‌رز و به‌ڕیز
دیتی که‌وێک ده‌فرۆشن
کڕیاری زۆر له جۆشن
پرسی : چۆنه ئه‌و که‌وه
وا له ده‌وری هه‌وهه‌وه
گوتیان : که‌وێکی راوه
که‌وی بڕی له‌و ناوه
که‌وه شه‌له‌ی به ناوبانگ
نرخی بۆکانه شه‌ش دانگ
هه‌رگیز بینی ته‌نگ نابێ
له قاسپه بێ ده‌نگ نابێ
وتی نامه به په‌له
بۆم بکڕن که‌وه شه‌له
چل زێڕیان له سه‌ر بژارد
که‌ویان به سه‌ردار سپارد
خان هه‌ڵیپساند سه‌ری
رووی کرده ده‌ور و به‌ری
گوتی : کێ هاوڕه‌گه‌زی
بداته ده‌ست ناحه‌زی
پاداشی سه‌ر بڕینه
نه‌ک وا به زێڕ کڕینه
هۆشت بێ کوردی هه‌ژار
گه‌لت مه‌ده ده‌ست نه‌یار
#هەژار
سه‌رداری بۆکان عه‌زیز
خانی سه‌ربه‌رز و به‌ڕیز
دیتی که‌وێک ده‌فرۆشن
کڕیاری زۆر له جۆشن
پرسی : چۆنه ئه‌و که‌وه
وا له ده‌وری هه‌وهه‌وه
گوتیان : که‌وێکی راوه
که‌وی بڕی له‌و ناوه
که‌وه شه‌له‌ی به ناوبانگ
نرخی بۆکانه شه‌ش دانگ
هه‌رگیز بینی ته‌نگ نابێ
له قاسپه بێ ده‌نگ نابێ
وتی نامه به په‌له
بۆم بکڕن که‌وه شه‌له
چل زێڕیان له سه‌ر بژارد
که‌ویان به سه‌ردار سپارد
خان هه‌ڵیپساند سه‌ری
رووی کرده ده‌ور و به‌ری
گوتی : کێ هاوڕه‌گه‌زی
بداته ده‌ست ناحه‌زی
پاداشی سه‌ر بڕینه
نه‌ک وا به زێڕ کڕینه
هۆشت بێ کوردی هه‌ژار
گه‌لت مه‌ده ده‌ست نه‌یار
#هەژار
- ۲۴۳
- ۱۸ اسفند ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۱)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط