{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

🌹 چەن دانە قسەی گەوەرە پیاوانی جیهان سەبارەت بە زمانی دای

🌹 چەن دانە قسەی گەوەرە پیاوانی جیهان سەبارەت بە زمانی دایکی 🌹

یۆنسکۆ: هەرکەس نەتوانێ بە زمانی دایکی خۆی بخوێنێت و بنووسێت، وەکوو نەخوێنەوار بە ئەژمار دێت.
🌹 🌹
کۆمەڵناسان: زمانی دایکی هاوکات لەگەل شیری دایک ئەڕژێتە گیانی مرۆڤ و بە مردن لەگیان ئەچێتە دەر. سەپاندنی زمانێکی دیکە بەسەر منداڵێک دا کە تازە زمان ئەگرێت، ژینۆسایدە.
🌹 🌹
هایدگر: ئەگەر زمانی گەلێک بفەوتێ، ئەو گەلە لە بازنەی ژیان دەسڕێتەوە.
🌹 🌹
میلان کۆندرا: یەکەم هەنگاو بۆ لەناوبردنی نەتەوەیێک، سڕینەوەی بیرەوەریەکەیەتی؛ دەبێ کتێبەکانی، کەلتوورەکەی و زمانەکەی لەناو ببەیت. دەبێ کەسانێک هەڵنێیت کە کتێبی تازەی بۆ بنووسێت، کولتورێکی ساختەی دەرخوارد بدات، مێژو و زمانێکی تازەی بۆ بدۆزێتەوە؛ لە ماوەیەکی کورتی پاش ئەوەدا، ئەو گەلە خۆی لەبیر دەچێتەوە.
جیهانی دەوروبەر بەخێرایی هەموو شتێک لەبیر دەباتەوە.
🌹 🌹
م.گاندی: کەسێ کە زمان و ئەدەبی خۆی نەخوێندبێ، مێژوی خۆی نازانێ و ئەوەی کە مێژۆی خۆی نەزانێ، داهاتووی نابێت.
🌹 🌹
حسابی: نە کەسکم و نە سوورم، زمانی دایکیم فێر ببم، بەسە.
🌹 🌹
قسەی نەسەقی فەرەنسەییەکان: کەسێ کە زمانی دایکیی نازانێت و فێر نەبووبێت، مرۆڤێکی هەردییە.
🌹 🌹
ئیبن خەلدون: کاتێ کە نەتەوەیەکی مەزن، دەبێتە دیلی نەتەوەیەکی چکۆلە، خۆی لەبیر دەچێتەوە.

س.جەماڵەدین. ئەسەدئابادی: هەر گەلێک کە زمانی خۆی لەبیر بباتەوە، مێژووی خۆی لێ ونبووە و گەورەیی خۆی لەدەست داوە و بۆ هەتاهەتایی لە بەند و دیلی دەمێنێتەوە.
🌹 🌹
جان ئێستوارت میل: ئەگەر داگیرکەر بیهەوێ گەلێک ژێردەستە بکات، پێش هەموو شتێک دەس ئەخاتە سەر شوناس و زمانی ئەو گەلە؛ ئەگەر نەتەوەیەک زمان و فەرهەنگی لەدەست بدات، دەتوێتەوە و خۆی لەبیر دەچێتەوە

🌺 🌺 🌺 🌺

مامۆستا هه‌ژار ده‌فەرموێ:


نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ پارێزگاری زمانه‌که‌ی خۆی بێ، وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ گیرفاندا بێ.

هه‌ر کات هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا، ده‌توانێ خۆی ڕزگار بکا.

به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ گرنگیی نه‌دا به‌ زمانی خۆی وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ ده‌ست دوژمنه‌که‌ی دابێ.

بۆیه‌ چۆک داده‌دا و ورده ‌ورده‌ له‌ نێو زمان و فه‌رهه‌نگی باڵاده‌ست دا ده‌توێته‌وه‌.

🌺 🌺 🌺 🌺
دیدگاه ها (۱)

مامۆستا هـه‌ژار دەفەرمێ:"نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ پارێزگاری زمانه‌ک...

«English_for_kurdistan» .ڕێزمان چییە؟هەر بەم هۆیەوە ڕێزمان ه...

شێخ ڕەزای ئازا و قسە خۆش و خۆش مەشرەب هەرگیز لە وەڵامدانەوەی...

فەرهاد پیرباڵ

نیشتمان نیشتمان ئەو جل‌وبەرگە کۆنەیە کە بە رەنجی باوکان و پ...

سارا پیشتیۆان

سەعید ئەمین

روز جهانی زبان مادری مبارک

ڕێبوار تەها

«English_for_kurdistan» لە زمانی ئینگلیزی (vowel)بە مانای دە...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط