{% if state.amp %} {% else %} {% endif %}

گمه شین

گۆمه شین
پێت ناخنکێدرێم گۆمه شین!
له خۆبایی ئه ی گۆمه شین
ڕه نگه به وه ی شه پۆله کانت
به گرمه و لرفه و هاوار و هه ڕه شه ن،
گێژ ده خۆن و خۆ به دیواری هه ڕۆڵی شاخا ده ده ن
بایی بوو بی و ڕفاندبێتت
ئه و هاوڕێی هاوسه نگه ر،
ئه و ڕۆڵه ی شیرین!
ئه ی وه یشوومه ی نه هات،
به س له به ر چاوی گیاندار و په له وه ری ده وروپشتت
خۆبایی که!
به قاقای ڕه ش،به نێو چاوانی وا گرژت
ئاوازی ده لووشم ده کوژم به س بخوینه!
گوێ ڕادیره
بزانه به گژ کێدا هاتووی!
بمناسه و به هه موو چۆمان و
به ده ریا و خه لیج و ڕۆخم بناسێنه!
له مپه ره که ی ده ریای دووکان،
که پێش به تۆ و چه ند ڕووباری له تۆ به لرفه تر ده گرێ
ده سکردمه!
ئه و که شتیه مه زنانه ی
هه زار شه پۆلی سه رکێشی تۆف ده شێلن،
ده سکردمه!
ئه و ئاگره ی که ده یبینی سته مکار هه ڵده قرچێنێ
ده سکردمه!
من کارگه رم، من ڕه نجده رم،
من ئینسانی تێکۆشه ری جه نگاوه رم!
پاش وه ی سه ری سه رکوتکه رم پانکرده وه،
ئه مجار دێمه سه رینی تۆی له خۆبایی،
شه رتبێ وه ها بتبه ستمه وه،
به هه ورازا ، به نشێوا،
وێنه ی ئه سپێکی ده سته مۆ،
به ده شت و ده را خۆش ئاژۆ،
وا بتبه موو بتگێڕمه وه،
له بن هه موو دارێک، هه موو بنچکێکدا،
چۆک دابده ی؟ سوجده ببه ی،
بۆ دار، بۆ گوڵ، بۆ گه نم، بۆ ئاوه دانی!
ده ستی ماندووم،
پڕ بکه ی،
له سه وزه ڵانی، له هه رزانی!
له سه ر ده ر که ی،
خه یاڵی زیانه خرۆیی و خنکاندن و ماڵ وێرانی!
له سه ر ده رکه ی،
ئه و بای سه ری له خۆباییت،
له به ر پێمدا،
له به ر پێی ئینسانی ڕه نجده ر،
کش و ماتی مه ندی گۆمت:
له ترسانا بله رزێنی!
له به ر ده ست و ده سه ڵاتی
منی داهینه ر،
منی داهڤنه ری خۆلقێنه ر،
سه ری ته سلیم،
چاوی ڕێزگرتن و ته عزیم،
دانه وێنی!

ئه حمه د بازگر هاوێنی ۱۳۶۲ هه تاوی
#کورد
#کوردستان
بژی#پیشمرگه
دیدگاه ها (۱)

#کورد#کوردستانبژی#پیشمرگه

#کورد#کوردستانبژی#پیشمرگه

له سه ر سنگه نه وتاویه که ی بابه گورگور ، نزیک تافگه ی سه ره...

ﮐﻪسێک ﻣﻪﺳﺘﯽ ﺩﻭﻭ ﭼﺎﻭﺕ بێ، ﺋﯿﺘﺮ ﻣﻪﯾﺨﺎﻧﻪ ﻧﺎﻧﺎسێﺑﻪ لێوت ﺋﺎﺷﻨﺎ بێ...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط