ئەمڕۆ ۲ڕەشەممەی ۲۷۱٦کوردی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی گەورە پیاو
ئەمڕۆ ۲ڕەشەممەی ۲۷۱٦کوردی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی گەورە پیاوی زانا و بلیمەتی کورد ،شاعیرو فیلسووف و وەرگێڕی کورد مامۆستا هەژاری موکریانی
یادی هەرمان و ڕۆحی شاد و ڕێگەیان پڕ ڕێبوار
شێنی ڕاوچی بۆ مامۆستا هەژار
ڕۆژی ڕەشی کوردە،بێ هەژاری
شانازی بەوی بوو،زانیاری
تیشکێکی خودا بوو،هاتە سوێمان
دەنگێکی فریشتە بوو لە گوێمان
پێنووسی بزۆزی ئەو بوو ڕاسا
نووسراوە بە کوردی بوونە یاسا
کوردیکی ڕشید و میر و بز بوو
هاودەنگی فەقیر و چینی کز بوو
شاکاری بنووسی ئەو دیارن
بێ زبڵ و زیوان و بێ بژارن
بۆ بەڵگە جزیرە یا خەیامن
هۆی ژیری هەژارە وا بە تامن
هەر چەند کە خانی خۆی خەنی بوو
شانازی بزانی خۆی تەنی بوو
ئاوڕێکی هەژاری لێدراوە
خانی لە جیهانێ دەنگی داوە
جوانی مەم و زین کە وا دیارن
شاکاری بنووسی ئەو هەژارن
ئەو باخی گوڵانی بۆ ڕواندن
جێژوانی دڵانی پێ نواندن
ئەو شینی ئەوینی دابەزێنێ
هێنایە ترۆپکی دڵتەزێنێ
هۆزان و بزان و خۆبوێژ بوو
سەربەرز و بەپێز و بێ کڕێژ بوو
لەو ڕابوو کەلاوی کوردەواری
شیرنایی وتاری کەوتە زاری
ئەو بوو بە هەوێنی"کورتە باسان"
ڕێنووسی بە کوردی بۆ مە ناسان
کێ هەستێ مەبەستێ دابڕێژێ
لەو ڕایە،چلۆن و چی دەوێژێ
هەر مانگێ کە دێتەدەر لە شەودا
ڕووزەردە،لە ڕوونی،ڕووی ئەودا
ڕووناکی،بەیان و گیانی ڕوونی
پێشکەش به بەیان و گیانی ڕوونی
ئەی خۆزگە ئەمەش وەکوو هەژار باین
وەرزێکی بە پیت و بێ بژار باین
مامۆستا ڕاوچی
۱۳٦۹/۱۲/۲٥بۆکان
یادی هەرمان و ڕۆحی شاد و ڕێگەیان پڕ ڕێبوار
شێنی ڕاوچی بۆ مامۆستا هەژار
ڕۆژی ڕەشی کوردە،بێ هەژاری
شانازی بەوی بوو،زانیاری
تیشکێکی خودا بوو،هاتە سوێمان
دەنگێکی فریشتە بوو لە گوێمان
پێنووسی بزۆزی ئەو بوو ڕاسا
نووسراوە بە کوردی بوونە یاسا
کوردیکی ڕشید و میر و بز بوو
هاودەنگی فەقیر و چینی کز بوو
شاکاری بنووسی ئەو دیارن
بێ زبڵ و زیوان و بێ بژارن
بۆ بەڵگە جزیرە یا خەیامن
هۆی ژیری هەژارە وا بە تامن
هەر چەند کە خانی خۆی خەنی بوو
شانازی بزانی خۆی تەنی بوو
ئاوڕێکی هەژاری لێدراوە
خانی لە جیهانێ دەنگی داوە
جوانی مەم و زین کە وا دیارن
شاکاری بنووسی ئەو هەژارن
ئەو باخی گوڵانی بۆ ڕواندن
جێژوانی دڵانی پێ نواندن
ئەو شینی ئەوینی دابەزێنێ
هێنایە ترۆپکی دڵتەزێنێ
هۆزان و بزان و خۆبوێژ بوو
سەربەرز و بەپێز و بێ کڕێژ بوو
لەو ڕابوو کەلاوی کوردەواری
شیرنایی وتاری کەوتە زاری
ئەو بوو بە هەوێنی"کورتە باسان"
ڕێنووسی بە کوردی بۆ مە ناسان
کێ هەستێ مەبەستێ دابڕێژێ
لەو ڕایە،چلۆن و چی دەوێژێ
هەر مانگێ کە دێتەدەر لە شەودا
ڕووزەردە،لە ڕوونی،ڕووی ئەودا
ڕووناکی،بەیان و گیانی ڕوونی
پێشکەش به بەیان و گیانی ڕوونی
ئەی خۆزگە ئەمەش وەکوو هەژار باین
وەرزێکی بە پیت و بێ بژار باین
مامۆستا ڕاوچی
۱۳٦۹/۱۲/۲٥بۆکان
۲.۶k
۰۲ اسفند ۱۳۹۵
دیدگاه ها (۲)
هنوز هیچ دیدگاهی برای این مطلب ثبت نشده است.